riklam

سەرۆک بافڵ: جەژنی رەمەزان ببێتە مایەی قوڵکردنەوەی ئاشتی و تەبایی و پێکەوەژیان

کوردستان 07:06 PM - 2024-04-09
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عیراق جیهان دەکات و رایدەگەیەنێت: " هیوادارم ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی قووڵكردنەوەی تەبایی و گەشەپێدانی بیری ئاشتی و پێكەوەژیان لە كوردستانی ئازیزمان".

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ

جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە هەموو موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت و لەخوای گەورە داواكارم رۆژوو و پاڕانەوەی هەموولایەك قبووڵبكات.

هیوادارم ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی قووڵكردنەوەی تەبایی و گەشەپێدانی بیری ئاشتی و پێكەوەژیان لە كوردستانی ئازیزمان، هاندەرمان بێت تاوەكو هەموومان یەكدەنگ و یەكهەڵوێست لەپێناو خەڵكە خۆشەویستەكەمان كاربكەین و هەوڵ بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمەكەمان بدەین.

دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و هیوای دڵخۆشی بۆ هەموولایەک

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket