riklam

پەرلەمانتارێک: وەفدەکەی هەرێم هاوکاربێت مووچەی مانگی ئازار دەنێردرێت

کوردستان 02:45 PM - 2024-04-03
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەژماری د. بڕیار رەشید لە فەیسبوک

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: "ناردنی مووچەی مانگی سێ پەیوەستە بە هەماهەنگی وەفدەکەی هەرێم و بەغدا، ئەگەر وەفدەکەی هەرێم کارئاسانی بکات پێش جەژن مووچەی مانگی ئازار دەنێردرێت".

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دوای چەندین سەردان و پەیوەندی بەرپرسانی حکومەتی فیدڕاڵ تێگەیشتین لەوەی ناردنی موچـەی مانگی سێ لە چەند ڕۆژی داهاتوو پەیوەستـە بە هەماهەنگی وەفدی هەرێم لەگـەڵ بەغدا".

"ئەگەر ئەو وەفدەی ئێستا لەبەغدایە کارئاسانی بکات و هەماهەنگ بێت لەگەڵ بەغدا  پێش جەژن، لەهەفتەی داهاتوو موچەی مانگی سێ دەنێردرێت"، د. بڕیار رەشید وادەڵێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket