riklam

قوباد تاڵەبانی بۆ كونسوڵی فەڕەنسا: نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابخرێت

کوردستان 01:28 PM - 2024-04-02
قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا نووسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا کۆبووەوە و لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و چۆنییەتی گەشەپیدانی ئابوری هەرێم و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە ( ٢ی نیسانی ٢٠٢٤) لە هەولێر بەڕێوەچوو، سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن، جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەو وادەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە دیاری کراوە و رایگەیاند نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوا بکەوێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قسە لەسەر دۆخی ئابوری و چۆنییەتی گەشەپێدانی ئابوری هەرێم کرا. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە ستراتیژی بەهێزکردنی کەرتی تایبەت کرد و رایگەیاند هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرینەبەر بۆ کارئاسانیکردن بۆ وەبەر‌هێنەران لە کەرتی تایبەت بە تایبەتیش وەبەرهێنان لە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتیاریدا.

هەر لەوبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە کار بۆ ئەوە دەکەن هانی وەبەرهێنەران بدرێت کە لە قەزا و ناحییەکانیش وەبەرهێنان بکەن. وتیشی: بەبێ گەشەپێدانی هاوسەنگ لە شار و ناوچە جیاوازەکاندا، ناتوانرێت ژێرخانێکی ئابوری بەهێز بونیاد بنرێت و گەشەپێدانی راستەقینەش روونادات.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی حکومەت و وڵاتی فەڕەنسای کرد کە لە قۆناغە جیاوازەکاندا هاوکاری هەرێمی کوردستانیان کردوە و داواشیکرد بۆ لەمەودواش بە تایبەت لە بواری گەشەپێدانی ئابوریدا حکومەتی فەڕەنسا لەڕووی دابینکردنی راوێژکارەوە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket