riklam

کونسوڵخانەی چین بەدواداچون بۆ شامپۆ قەدەغەکراوەکە دەکات

کوردستان 11:33 AM - 2024-04-01
کونسوڵخانەی گشتی چین لە هەولێر ئاژانسەکان

کونسوڵخانەی گشتی چین لە هەولێر

کونسوڵخانەی چین لە هەرێمی کوردستان رونکردنەوە لەسەر ئەو جۆرە شامپۆ چینییە دەدات کە لەهەرێمی کوردستان زیانی بە هاوڵاتییەک گەیاندوو روخساری تێکدا، هاوکات هەموو هەماهەنگییەکیش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم رادەگەیەنێت، بۆ مەبەستی رونکردنەوەی ئەو رووداوە.


وتەبێژی کونسوڵخانەی گشتی چین لە هەولێر لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە رایگەیاندووە: "بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ ئەو بەرهەمە شامپۆییە چینییە بە ناوی (Brimles herbal bubble) دەکەین و هاوسۆزی خۆمان بۆ بەکارهێنەرانی ئەو بەرهەمە رادەگەیەنین، هاوکات نیگەرانیشین بەو روداوەو ئامادەین هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین، بە مەبەستی زانینی سەرچاوەی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمە و دەستکەوتنی زانیاری سەبارەت بە ئەنجامدانی پشکنینی کوالێتی".


"پێمانخۆشە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم بکەین، بۆ ئەوەی وردەکاری تەوامان لەسەر ئەو رووداوە دەستبکەوێت و رووبەڕوی هەر کێشەیەک لە پرۆسەی هاوردەکردنی کاڵاکەدا ببینەوە، هاوکات پێمانوایە هەر بەرهەمێکی ساختە و خراپ پێویستە لەبازاڕدا کۆبکرێتەوەو لەناوببرێت، لەبەرامبەریشدا هەوڵدەدەین بەرژەوەندی و مافی بەکارهێنەران بپارێزین"، وتەبێژی کونسوڵخانەی گشتی چین لە هەولێر وا دەڵێت.


سەرەتای مانگی ڕابردوو هاوڵاتییەک بەهۆی بەکارهێنانی شامپۆیەکی چێنی بەناوی (Brimles herbal bubble) دەموچاوی شێواندرا و رووخساری تووشی ئاوسان و هەستیاری بوو، بەوهۆیەشەوە سکاڵای لەسەر هاوڵاتییەک تۆمارکرد کە لە ڕێگەی ئۆنلایەنەوە شامپۆکەی پێفرۆشتبوو، هاوکات لەدوای پشکنین بۆ شامپۆکە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاریاندا بەهۆی خراپی کوالێتییەکەیەوە شامپۆکە لە بازاڕدا کۆبکەنەوەو رێگە نەدەن هیچ کەسێک ئەو شامپۆیە بفرۆشێت.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket