riklam

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پەیامێک ئاراستەی حزبی شیوعی دەکات

کوردستان 07:20 PM - 2024-03-31
لۆگۆی یەکێتی PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتی

یەکێتی

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی حزبی شیوعی کوردستان دەکات بەبۆنەی یادی ۹۰ ساڵەی دامەزراندنی حزبەکە.

 

دەقی پەیامەکە...

 

بەرێز سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان
بەرێزان کۆمیتەی ناوەندیی و مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان


لەیادی  90ساڵەی حزبە تێکۆشەرەکەتاندا پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەكەین و هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین

 

هەر لەم یادەدا تەئكید لەپتەوكردنی هاوخەباتیی وپێكەوەیمان  دەكەینەوە كەلە قۆناغە سەختەكاندا هەڵوێستی نیشتمانی و مێژوویتان هەبوە و چەندین سەركردە و كادرتان لەپێناوی ئازادیدا لە زیندانەكانی رژێمی  دكتاتۆریی و چەندین پێشمەرگەتان لەسەنگەرەكانی بەرگریدا گیانیان بەختکردووە

 

لەم قۆناغەی  سەردەمی خەبات وتێکۆشاندا،پتەوکردنی ئەو مێژووە هاوبەشەی  نێوانمان بە پێویستییەکی گرنگ دەزانین لە پێناو یەکخستنەوەی  تواناکانمان بۆچەسپاندنی زیاتری دیموکراسی و ئازادی لە هەرێمی کوردستاندا


ساڵیادی  دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان پیرۆز بێت، درود بۆ  ناو و یادی گیانبەختكردوانی رێگای تێکۆشانتان

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket