riklam

یەکێتی ناوی کاندیدەکانی پێشکەش بە کۆمسیۆن کرد

کوردستان 02:27 PM - 2024-03-31
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

يەکێتی نیشتمانیی کوردستان لیستی کاندیدەکانی خۆی بەرەسمی پێشکەش بەکۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عيراق کرد.

 

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌یه‌ و بۆ بازنه‌كانیش كاندیدی به‌هێز و به‌توانا و پسپۆڕ‌ و شاره‌زای هه‌یه‌، لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ده‌ڵێت: "نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی پارێزگاكان ده‌نێرینه‌ په‌رله‌مان و داكۆكیكاریان ده‌بێت".

 

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نتیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند :" ئەمرۆ بەڕەسمی لیستی کاندیدەکانمان لە سنوری هەرچوار بازنەی (سلێمانی ، هەولێر ، دهۆک ،هەڵەبجە ) پێشكەش بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عيراق کردو ئێمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".

 

پێشتریش لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاندبوو: "یه‌كێتی زیاتر له‌ ساڵێكه‌ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كردووه‌و بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ لیستی سه‌ربه‌خۆ له‌ هه‌ر چوار بازنه‌كه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات".

"یه‌كێتی بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مان كه‌سانێكی زۆر به‌هێز و به‌توانا و خاوه‌ن پسپۆڕ‌ی و ئه‌زموون و خۆشه‌ویست له‌ناو خه‌ڵكدا له‌ هه‌ر چوار بازنه‌كه‌ كاندید ده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ ده‌نگده‌ر نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان له‌ پارێزگاكه‌یان بنێرنه‌ په‌رله‌مان و داكۆكاریانبێت له‌ په‌رله‌ماندا"، رزگار حاجی حه‌مه‌ وای وت.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket