riklam

سەرۆک بافڵ: سیاسەتی یەکێتی نەگۆرە لەپاراستنی پێکهاتەکان

کوردستان 10:02 PM - 2024-03-30
 بافڵ جەلال تاڵەبانی  سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح و جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە مەسیحییەکان دەکات و رایدەگەیەنێت:"لەم بۆنەیەدا جەخت لە سیاسەتی نەگۆڕ و پابەندیی هەمیشەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ قووڵکردنەوەی پێکەوەژیان و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتە و ئاینزاکان دەکەمەوە".

 

دەقی پەیامەکە:

 

بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەربێت) جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلی، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی مەسیحی، کلدانیی سریانی و ئاشوورییەکان دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە لە دڵخۆشی و ئارامیدا بەسەربەرن.

لەم بۆنەیەدا جەخت لە سیاسەتی نەگۆڕ و پابەندیی هەمیشەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ قووڵکردنەوەی پێکەوەژیان و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتە و ئاینزاکان دەکەمەوە، هەرێمی کوردستان لانکەی ئاشتی و پێکەوەژیان بووە و هەوڵەکانمان بۆ هێشتنەوەی ئەو فرەڕەنگییە بەردەوامدەبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket