riklam

قوباد تاڵەبانی: کوردستان هەمیشە بە لانکەی پێکەوەژیان دەمێنێتەوە

کوردستان 08:54 PM - 2024-03-30
 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە بۆنەی هەردوو جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح و جەژنی سەری ساڵی بابلی -  ئاشوری (ئەکیتۆ)، لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لە مەسیحییەکان دەکات و رایدەگەیەنێت:"هیوای رۆژانێکی پڕ لە خۆشی و ئاشتی و ئارامیتان بۆ دەخوازم".

 

دەقی پەیامەکە:

 

 

بە بۆنەی هەردوو جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح و جەژنی سەری ساڵی بابلی -  ئاشوری (ئەکیتۆ) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی مەسیحی کوردستان و عێراق  دەکەم و هیوای رۆژانێکی پڕ لە خۆشی و ئاشتی و ئارامییان بۆ دەخوازم.

کوردستان هەمیشە لانکەی پێکەوەژیان و برایەتی نێوان هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان بووە و هەرواش دەمێنێتەوە. بۆنە ئاینی و کلتورییەکانی هەموو پێکهاتەکانیش دەرفەتێکی گرنگن بۆ قوڵکردنەوەی ئەم گیانی پێکەوەژیان و برایەتییە.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket