riklam

‎مەکتەبی سکرتارییەت رۆڵی مامۆستایانی ئاینی بەرز دەنرخێنێت

ی ن ک 05:28 PM - 2024-03-26
 سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکراترییەت بۆلای ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی PUKMEDIA

سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکراترییەت بۆلای ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی

ئەمڕۆ ٢٦ / ٤ / ٢٠٢٤  لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی  مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لە سلێمانی، مەکتەبی سکرتارییەت هەریەک لە مامۆستاو زانایانی ئاینی ( مامۆستا سەعید هەمزە سەعید، مامۆستا ڕەوف رەشید قادر، مامۆستا قادر عەبدوڵا)  یان بەسەرکردە و وێڕای ئەوەی لەنزیکەوە لە تەندروستیان پرسین هیوای  لەشساخی و تەمەن درێژیان بۆ خواستن .

‎هەر لەوبەسەرکردنەوەیەدا مەکتەبی سکرتارییەت پێزانینان بۆ رۆڵی مامۆستایان و زانایانی ئاینی دەربڕی کە هەمیشە لە کۆمەڵگەی کوردی دەوری پێشەوایەتیان بینوە و بەشێک بوون لە قووڵکردنەوەی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان بۆیە ئێمەش بە ئەرکی خۆمانی دەزانین لە خزمەتی مامۆستایانی پایەبەرزدابین و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ئەو پەیوەندییەی هەبووە گەشەی پێدەدەین و بەهەمان رۆحیەتی سەرۆک مام جەلال لە خزمەتی مامۆستایانی ئاینییدا دەبین .

لەبەرامبەردا مامۆستایانی ئاینی پێزانینیان بۆ ئەو بەسەرکردنەوانە دەربڕی و بە گرنگییەوە ئاماژەیان بە رۆڵی سەرۆک مام جەلال کرد لە خزمەتکردنی چین و توێژەکاندا بە تایبەت زاناو مامۆستایانی ئاینی و خۆشحاڵیش بوون ئەمڕۆ یەکێتی درێژە بەهەمان سیاسەت ئەدات .
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket