riklam

سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال مامۆستا و زانایانی ئاینی بەسەردەکەنەوە

ی ن ک 04:39 PM - 2024-03-25
بەسەرکردنەوەی مامۆستا و زانایانی ئاینی PUKMEDIA

بەسەرکردنەوەی مامۆستا و زانایانی ئاینی

یەکێتی

ئەمڕۆ ٢٥ / ٣ / ٢٠٢٤  لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تالەبانی سەرۆک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لە سلێمانی مەکتەبی  سکرتارییەت سەردانی چەند مامۆستاو زانایەکی ئاینییان کرد.


لەوسەردانەدا هەریەک لە مامۆستایان (عەبدوڵا محەمەد، زاهیر عەبدوالرەزاق، نەجمەدین وادی) یان بەسەرکردوەو لەنزیکەوە لە تەندروسیانیان پرسین و هیوای سەلامەتی و تەندروست باشییان بۆخواستن .


مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە باسیان لە رۆڵ و پێگەیی ئەرێنی زانایان و مامۆستایانی ئاینیی لە پەرەپێدانی کاری چاکەکاری و میانڕەویی و کەلتووری پێکەوەژیان و پاراستنی بەها پیرۆزەکان و کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگای کوردی کرد و دووپاتیانکردەوە لەسەر هەمان رێچکەی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبین، چۆن  لە رابردوود سەرۆک مام جەلال بە گرنگییەوە لە رۆڵی مامۆستایانی ئاینی دەڕوانی و لەنزیکەوە لە گەڵتان دەبوو لە داهاتووش بەهەمان سیاسەت و پرەنسیپ کاردەکەین بۆ بنیاد نانەوەی رایەڵەیەکی بەهێزتریش لە پێناو بەهێزترکردنی  پەیوەندییەکانی نێوانمان و مامۆستا و زانایانی ئاینی. بەپێزانینیشەوە هەر هەنگاوێک لەخزمەتی ئەو ئامانجە بێت دەیگرینەبەر . 

 

هاوکات مامۆستایانی ئاینی باسیان لەوڕۆحیەتەی سەرۆک مام جەلال کرد کە دۆستی نزیکی ‌هەموومان بوو و ئێستاش خۆشحاڵین یەکێتی ئەمڕۆ لەسەر هەمان شاڕێی سیاسەتە حەکیمانەکەی سەرۆک مام جەلال درێژە بە خەبات دەدات و لەگەڵ دەستە بژێر و چین و توێژەکان و نوخبەکانی وڵاتدا دۆستی نزیکەو ئاوڕشیان لێدەدرێتەوە .

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket