عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
کوردستان 11:33 AM - 2024-03-18گەڕانەوەی ئاوارەکان
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق پلانێكی گشتگیری بۆ كۆتاییهێنان بە پرسی ئاوارەكان داڕشتووە و پێویستە تا کۆتایی مانگی تەمموزی ئەمساڵ سەرجەم ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، وەک هاندانێک بۆ گەڕانەوەشیان، جگە لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان بڕی 4 ملیۆن دینار و چەندین خزمەتگوزاریی دیکە بۆ هەر خێزانێک دابیندەکات.
هیچ مەترسییەک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان نەماوە
رۆنزی زیاد سیدۆ سەرۆکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران هەموو کارئاسانییەک بۆ گەڕاندنەوەیان بۆسەر زێدی خۆیان دەکات، لەم چوارچێوەیەشدا بڕیاری داوە بڕی چوار ملیۆن دینار و پارچەیەک زەوی و دامەزراندن لەوەزارەتەکان وەک هاندانێک پێشکەش بە ئاوارەکان بکات، بۆیە داواکارم ئاوارەکان ئەو دەرفەتە لەدەست خۆیان نەدەن و سود لەو هاندانە وەربگرن، چونکە دواجار هەر پێویستە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان".
"وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق بڕیاریدابوو لە 30-6 ی ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، بەڵام بەهۆی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خوێندکاران کاتەکەی دواخست بۆ 30-7 ی ئەمساڵ، به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌ناوچه‌كانیان نه‌ماوه‌و ده‌توانن ژیانی ئاسایی خۆیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه"، رۆنزی زیاد وایوت.
حکومەتی عیراق تێچووی گەڕانەوەی ئاوارەکان لەئەستۆدەگرێت
حکومەتی عیراق لەهاندان بۆ
گەڕانەوەی ئاوارەکان بەردەوامە و بەهەموو جۆرێک هاوکارییان دەکات، بەجۆرێک رۆژانە
تێچووی گەڕانەوەی دەیان خێزانی ئاوارە لە ئەستۆ دەگرێت.
سەرۆکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راشیگەیاند:" حکومەتی عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی
خۆیان و محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراقیش لە سەردانەکەیدا بۆ شەنگال
تەئکیدی لە هاوکاریکردنی ئاوارەکان کردەوە و بڕیاریدا سەرجەم پێداویستییەکانیان بۆ
دابین بکرێت و ناوچەکانیان بۆ ئاوەدان بکرێتەوە".
" رۆژانە بەدەیان
خێزان بڕیاری گەڕانەوە دەدەن و دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، کە حکومەتی عیراق جگە
لەدابینکردنی پێداویستییەکانیان تیچووی گەڕانەوەشیان لە ئەستۆ دەگرێت، کە
هاوکارییەکان تەنها ئاوارەکانی ناو کەمپەکان ناگرێتەوە، بەڵکو ئاوارەی دانیشتووی
ناوشارەکانیش دەگرێتەوە"، رۆنزی زیاد وایوت .
32 هه‌زار خێزانی ئاواره له‌كه‌مپه‌كانی هه‌رێم ماونه‌ته‌وه
به‌پێی به‌دواداچوونێكی PUKMEDIA، حكومه‌تی عیراق
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به 128 ملیار دینار هه‌یه،
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر خێزانێكی ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان 32
هه‌زار خێزانه بڕی 4 ملیۆن دیناریان پێبدات، هه‌روه‌ها پێویستی به 32 هه‌زار
پارچه زه‌وی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌شی بكات.
زۆربه‌ی ئاواره‌كانی عیراق له‌ئێستادا
له‌كه‌مپه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك نیشته‌جێن كه له 24 كه‌مپدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن،
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك ئاواره له‌كه‌مپه‌كان نین و له‌شاره‌كانی هه‌ولێر
و دهۆك و سلێمانی نیشته‌جێن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا هیچ ئامارێكی نوێی
ئاواره‌كانی هه‌رێم له‌به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی PUKMEDIA كه‌له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی هه‌رێم
دهستیكهوتووهو ئاماره‌كه له‌ساڵی 2022 ئه‌نجامدراوه كه نوێترین ئاماره،
ژماره‌ی ئاواره‌كان به‌گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان، 664 هه‌زار و 798 كه‌سه، كه له‌و
ژماره‌یه 174 هه‌زار و 706 كه‌سیان له‌ناو كه‌مپه‌كان و 490 هه‌زار و 92 كه‌سیشیان
له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كانن.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراقیش له‌باره‌ی ژماره‌ی ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ڵێت:
"له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 30% بۆ 40% ئاواره‌كانی هه‌رێم گه‌ڕاونه‌وه
زێدی خۆیان، بۆیه پێده‌چێت له‌ئێستادا نزیكه‌ی 400 هه‌زار ئاواره له‌هه‌رێمی
كوردستاندا مابێتنه‌وه".
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ، له‌نیسانی
ساڵی 2016 دا دانیشتوانی عیراق زۆرترین ئاواره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌جۆرێك
نزیكه‌ی 3.42 ملیۆن كه‌س ناچاربوون ماڵه‌كانیان جێبهێڵن، كه به‌شی زۆری ئاواره‌كانیش
روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه‌و له كه‌مپه‌كان نیشته‌جێ بوون، بڕیاریشه له‌كاتی
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق سه‌رژمێری
ئه‌و ئاوارانه بكات كه تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ماونه‌ته‌وه‌و كۆتایی به
پرسی ئاواره‌كان له عیراق بهێنێت.
مانەوەی ئاوارەكان لە هەرێم مەترسی بۆسەر دیموگرافیا هەیە
هەنگاوەكەی
عیراق بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی هەرێم بە گرنگ دەزاندرێت و پێویستە حكومەتی عیراق
راستگۆبێت لە گەڕاندنەوەیان، چونكە مانەوەیان مەترسی بۆسەر دیموگرافیا هەیە.
پێشتریش داود
كالۆ جوندی لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگالی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKMEDIA ی
راگەیاندبوو: "حكومەتی عیراق بۆ چارەسەری كێشەی ئاوارەكان و گەڕاندنەوەیان
بۆسەر زێدی خۆیان بودجەیەكی تایبەتی دیاریكردووە و وەك هەنگاوی یەكەمیش 10 هەزار
خێزانی ئاوارەی هەرێم قەرەبوو دەكرێنەوە".
"ئەو
هەنگاوەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق بۆ چارەسەركردنی
كەیسی ئاوارەكانی هەرێم و گەڕاندنەوەیان زۆر گرنگە، لەوەش گرنگتر ئەوەیە كە
حكومەتی عیراق راستگۆ بێت لە گەڕاندنەوەی ئەو ئاوارانە بۆ زێدی خۆیان، چونكە
مانەوەیان لە هەرێم مەترسی بۆسەر دیموگرافیا هەیە" داود كالۆ جوندی وادەڵێت.
هەروەها
لەبەیاننامەكەی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەراندا هاتووە: "وەزارەتەكە لستی ناوی
دانیشتووانی كەمپەكان رادەستی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دەكات تاوەكو
وردبینی و ئاسانكاری بۆ گەڕاندنەوەیان بكرێت، هاوكات چارەسەری كێشە كۆمەڵایەتی و
خێڵایەتییەكانی ئاوارەكان بكرێت لەپێناو ئاسانكاری گەڕاندنەوەیان بۆ شوێنی
نیشتەجێبوونی خۆیان".
هەربەپێی
بەیاننامەكە، سندوقی بنیاتنانەوەی شەنگال و دەشتی نەینەوا راسپێردراون بۆ
تەرخانكردنی زەوی پێویست بەمەبەستی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێ بوون بۆ ئەو خێزانەی
ئاوارانەی دەگەڕێنەوە شوێنی نیشتەجێبوونیان هاوكات، وەزارەتی دارایی راسپێردراوە
قەرەبووی ئەو خانوو گەڕەكانە بكاتەوە كە بەهۆی شەڕەوە داڕوخاون و وێران بوون.
بەگوێرەی نوێترین ئامار تا ئێستا 24 كەمپی ئاوارەی پارێزگای
موسڵ لە هەرێمی كوردستان ماون و 32 هەزار خێزان تێیاندا نیشتەجێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
04:20 PM - 2024-05-07
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 -
سه‌عدی پیره: یۆنامی رۆڵی هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا
ی ن ک 03:07 PM - 2024-05-07 -
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
کوردستان 11:59 AM - 2024-05-07 -
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
کوردستان 10:38 AM - 2024-05-07