riklam

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی نەوا عەتا لالەئەکبەر خەلیفە یونس رۆغزایی

پرسەنامە 01:02 PM - 2024-03-16
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی نەوا عەتا لالەئەکبەر خەلیفە یونس رۆغزایی دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە

 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو نەوا عەتا لالەئەکبەر خەلیفە یونس رۆغزایی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی (نەوا عەتا لالەئەکبەر خەلیفە یونس رۆغزایی)م بیست.

کۆچکردوو خاتوو (نەوا) نەوەی بنەماڵەی کۆچکردوو لالە سەرحەد خەلیفە یونس سەرۆک عەشیرەتی ڕۆغزاییە کە خانەوادەیەکی کوردپەروەر و بەئەمەکن بۆ خاک و نیشتمان. 

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. 

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket