riklam

کونسوڵخانەی ئەمریکا: کارەساتی قێزەونی وەک هەڵەبجە روونەداتەوە

کوردستان 11:29 AM - 2024-03-16
لۆگۆی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر U.S. Consulate General Erbil

لۆگۆی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، لە ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا رایگەیاندووە: "لەم ساڵیادە ناخۆشەدا کە ڕۆژی پرسەباریە بۆ هەموو عێراقیەکان و بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبین بۆ پێکەوەکارکردن لەگەڵ یەکتر بۆ ڕێگریکردن بۆ ئەوەی هەرگیز کارەساتی قێزەونی لەم جۆرە ڕونەدەنەوە و برەوبدرێت بە پرنسیپی ئاشتی و لەیەکتر تێگەیشتن و فرەیی".

پەیامەکەی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە و تێیداهاتووە: "ئەمڕۆ ٣٦یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیە دڕاندانەکەی هەڵەبجەیە کە تیایدا ڕژێمی پێشووی سەدام حسێن چەکی کیمیایی بەکارهێنا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٥ هەزار کەسی مەدەنی بێتاوان لە ماوەی تەنها ٢٠ خولەکدا و لە هەمان کاتیشدا بووە هۆی بەسەختی برینداربوونی زیاتر لە ١٠ هەزار کەسی تر".

لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە: "لەم ساڵیادە ناخۆشەدا کە ڕۆژی پرسەباریە بۆ هەموو عێراقیەکان و بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان، کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر لەگەڵ گشت لایەک لە جیهانەوە بەشدارە لە یادکردنەوەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستدا و برینداربوون. بەردەوام دەبین بۆ پێکەوەکارکردن لەگەڵ یەکتر بۆ ڕێگریکردن بۆ ئەوەی هەرگیز کارەساتی قێزەونی لەم جۆرە ڕونەدەنەوە و برەوبدرێت بە پرنسیپی ئاشتی و لەیەکتر تێگەیشتن و فرەیی".
PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket