riklam

مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستا عەبدوڵڵا رۆڵی بەرچاوی لەخزمەتی گەلەكەماندا گێڕاوە

ی ن ک 01:44 PM - 2024-03-14
سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای مامۆستا عەبدوڵڵا  مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای مامۆستا عەبدوڵڵا

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە سلێمانی سەردانی هەڤاڵی تێكۆشەر عەبدوڵڵا عومەر ناسراو بە مامۆستا عەبدوڵڵا كەسایەتی دیاری سیاسی كورد و دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال یانكرد.

لەدیدارێكدا مەكتەبی سكرتارییەت لەنزیكەوە لە تەندروستی عەبدوڵڵا عومەر یان پرسی و خۆشحاڵی خۆیان دەڕبڕی بە باشبوونی تەندروستی و هیوای سەلامەتی و لەشساخی بەردەوامیان بۆ خواست و دووپاتشیانكردەوە هەر خزمەتێكی هەبێت بە شانازییەوە جێبەجێی دەكەین و بە ئەركی خۆمانی دەزانین ئاوڕی زیاتر لەهەموو ئەو تێكۆشەرانە بدەینەوە كە بەشێك بوون لە مێژووی خەباتی گەلی كورد كە مامۆستا عەبدوڵڵا عومەر یەكێكە لەو كەسایەتیانەی خزمەتی زۆری كردوەو  رۆڵ و پێگەی دیاروبەرچاووە . 

لەبەرامبەردا تێكۆشەری دێرین هەڤاڵ عەبدوڵڵا عومەر بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە دەست پێشخەری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال كرد كە بەهەمان رۆحییەتی سەرۆك مام جەلالەوە ئاوڕ لە هەموو ئەو كەسایەتیانە دەدەنەوە كە ژیانی خۆیان بۆ گەل و یەكێتییەكەیان تەرخانكرد و وتی: "ئەم بەسەركردنەوانەش زیاتر هانمان ئەدات لە خزمەتی گەل و وڵاتەكەمان و یەكێتییدا بین".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket