riklam

تیرۆرستێک کە پلەی سەربازی هەبووە دەستگیر دەکرێت

کوردستان 04:50 PM - 2024-03-12
لۆگۆی ئاسایش بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی

لۆگۆی ئاسایش

بەرێوەبەرایەتی ئۆپراسێونەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عیراق دا، تیرۆرستێکی داعشیان لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکرد.

لە راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، تێیدا هاتووە: "بەرێوەبەرایەتی ئۆپراسێونەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عیراق توانیان تیرۆرستێک لەسنوری گوندی (چیمەن)ی پارێزگای کەرکوک دەستگیربکەن".

لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە: "لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری دەزگا ئەمنییەکانی عیراق و دەزگای ئاسایش، هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئۆپراسێونەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، توانیان شوێنی خۆحەشاردانی داواکراوێکی داعش بدۆزنەوە و چاودێری بکەن، بەناوی(ج م ج) بەڕەگەز عەرەب و پلەی سەربازی هەبووە لەناو رێکخراوی داعش، لەڕێگەی ووڵاتی سوریاوە هاتۆتە عیراق، بە بڕیاری دادوەر توانرا لەرۆژی ٢٠٢٤/٣/٤ دەستگیربکرێت، لەئێستاشدا داواکراو بەماددەی ( ٤ ) تیرۆر دەستگیرکراوە و کەیسەکەی ڕادەستی یاسا کراوە".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket