riklam

لەتیف نێروەیی: ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان رۆڵی گرنگی لە سەرخستنی راپەڕیندا هەبوو

ی ن ک 04:00 PM - 2024-03-12
رەنگین عەبدوڵڵا، لەتیف نێروەیی GK+

رەنگین عەبدوڵڵا، لەتیف نێروەیی

ئەمڕۆ سێشەممە 12-3-2024، لەیادی 33 ساڵەی راپەڕیندا، ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان كۆڕێكی بۆ لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رێکخست لەژێر ناونیشانی "رۆڵی ئێزگە و پەیامی رادیۆیی لەسەرخستنی راپەریندا، دەنگی گەلی كوردستان وەكو نموونە".

کۆڕەکە لە هۆڵی خاک لە شاری سلێمانی رێکخرابوو، تێیدا لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "لە سەردەمی شۆڕشی نوێ چەند رادیۆیەک لەدایکبوون کە یەکەمیان رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان بوو کە جیاواز بوو لە رادیۆکانی دیکە، ئەم رادیۆیە هی هەموو کوردێک بوو، هەموولایەک متمانەیان پێی هەبوو".

"رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان لە سەرەتادا لە ناوچە سنوورییەکان بوو، بەڵام دوای ساڵی 1983 هاتە قوڵایی ناوچە رزگارکراوەکانی کوردستان و سەنگەرەکانی پێشەوەی ئەو ناوچانە، ئەم خاسڵەتە لە رادیۆکانی دیکەدا نەبوو"، "هەروەها ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان لە زۆرترن شوێنی ناوچە رزگارکراوەکان بووە کە هێزی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لێبووە، ئێزگەکە رۆڵی گرنگی هەبوو لە سەرخستنی راپەڕینە مەزنەنەی ساڵی 1991 دا"، لەتیف نێروەیی وای وت.

وتیشی: "دەنگی گەلی کوردستان زۆرترین زانیاری بڵاودەکردەوە، دەستکەوتی هێزەکانی پێشمەرگە و شکستی داگیرکەر لەم ئێزگەیەوە بڵاودەکرایەوە و هاووڵاتیانیش متمانەیان بە دەنگی گەلی کوردستان هەبوو".
PUKMEDIA

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket