riklam

مەكتەبی سكرتارییەت: عومەر چاوشین شۆڕشگێڕانە لەبەرەی گەلدابووە

ی ن ک 03:04 PM - 2024-03-11
سەردانی وەفدێكی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای پێشمەرگەی دێرین عومەر عوسمان محەمەد مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

سەردانی وەفدێكی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای پێشمەرگەی دێرین عومەر عوسمان محەمەد

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

وەفدێكی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال سەردانی تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین عومەر عوسمان محەمەد ناسراو بە عومەر چاوشین-ی كرد.

رۆژی 11-3-2024، لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی  كوردستان، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، وەفدێكی مەكتەبی سكرتارییەت سەردانی پێشمەرگەی دێرین و تێكۆشەری گەلی كورد هەڤاڵ عومەر چاوشین-ی كرد . 

لەو بەسەركردنەوەیەدا وەفدەكە بەڕێزەوە لەخەبات و قوربانیدان و تێكۆشانی  هەڤاڵ عومەر چاوشین-یان روانی كە وەك قارەمانێكی شۆڕشی نوێی بەشدارێكی چالاك و سەرڕاستی گەلەكەی بوو كە هەر لەو پێناوەشدا لە ساڵی 1988 لە ناوچەی شانەخسێ بەهۆی كیمابارانی ڕژێمی بەعسی فاشست چاوەكانی لە دەست دا،  بەڵام هەر وەك شۆڕشگێڕێك لە بەرەی گەلەكەی مایەوە، كە ئەمە جێگای شانازیی هەموولایەكە. 

 لە بەرامبەردا عومەر چاوشین وێڕایی سوپاس و پێزانین وتی: "ئەم دیدار و بەسەركردنەوانە دەبنە فاكتەرێكیش بۆ دڵخۆشی و هەستكردن بەو خەباتەی تەمەنی خۆمان لەپێناودا بەخشی وەك پێشمەرگەیەكی  یەكێتیی نیشتمانیی خزمەتی  گەلەكەم كردووە".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket