riklam

هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی حاجی مام عەلی

پرسەنامە 02:34 PM - 2024-03-08
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ کۆچی دوایی حاجی مام عەلی  ناسراو بە مام عەلی مالومەیی، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە:

 

بەرێزان  خانەوادەو كەسوكاری كەسایەتی دیاری دۆڵی جافایەتی و تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ  عەلی مەلا مستەفا  


بەداخی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی حاجی مام عەلی  ناسراو بە مام عەلی مالومەیی برای (شەهید عوسمان و باوکی شەهیدان عەبدولوەهاب و هێمن)مان   پێگەیشت ، بۆ ئەم خەمە پرسەو  ماتەمینی خۆمان  ئاراستەی ئێوە و  خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەین 


كۆچكردوو مام عەلی یەكێك بوو لە پێشمەرگەی  مەفرەزە سەرەتاییەكانی  شۆرشی نوێ و بەشداری لە ( مەسیرەی هەكاری)دا كردوە ، لە رۆژگارە سەختەكانی خەباتدا وەك پێشمەرگەیەكی  ماندونەناس رۆڵی جوامێرانەی لەقۆناغەکانی شۆرشدا بینیوە 


لە یەزدانی مەزن داواكارین  سەبوری و ئارامی  بە هەموو ببەخشێت و  جێگای كۆچكردو بە بەهەشتی بەرین  بێت .


مەكتەبی سیاسیی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket