riklam

سەرۆك بافڵ: پێداگری لەهەڵبژاردنێكی بێگەرد لەوادەی خۆیدا دەكەین

کوردستان 05:47 PM - 2024-03-06
پێشوازی سەرۆك بافڵ لە ڤیكتۆریا تەیلەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا نووسینگەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی

پێشوازی سەرۆك بافڵ لە ڤیكتۆریا تەیلەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە خاتوو ڤیكتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كرد.

لە دیدارێكدا كە مارك سترۆ، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ئامادەبوو، دوایین گۆڕانكارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكانی هەرێم، عیراق، ناوچەكە و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكاندا دووپاتكرایەوە.

لەدرێژەی دیدارەكەدا رۆڵ و ئەركی داهاتووی هێزەكانی هاوپەیمانان لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و هاریكارییەكانیان بۆ هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق تاوتوێكرا و لەوبارەیەوە سەرۆك بافڵ رایگەیاند: "دەبێت مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەگەڵ واقیع و پێویستییەكانی ئەمڕۆی ناوچەكە بگونجێت و ببێتە مایەی سەقامگیریی ناوچەكە، بۆ ئەمەش پشتیوانیی لە گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی عیراق و هاوپەیمانان دەكەین بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش كە خزمەت بە ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە بكات".

 

پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و بیروڕای لەبارەوە ئاڵوگۆڕكرا، لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆك بافڵ هەڵوێستی یەكێتی روونكردنەوە و وتی: "یەكێتی پێداگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات لەو وادەیەی دیاریكراوە، هەوڵەكانیشمان بۆ ئەوەبوو تاوەكو سیستمێك پەیڕەو بكرێت كە گوزارشت لە هەلومەرجی ئەمڕۆی هەرێمەكەمان بكات و ببێتە مایەی بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسی".

 

وتیشی: "هەڵبژاردن بەو شێوەیەی كە هەبوو زیاتر دەبووە مایەی لەكەداركردنی ئەزموونی هەرێم نەك بەهێزتركردنی".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket