riklam

شێخ جەعفەر: پێشمەرگە زامنی پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستانە

کوردستان 01:48 PM - 2024-03-06
 کۆبوونەوەی جەعفەر شێخ مستەفا لەگەڵ بەشێک لەهێزەکانی پێشمەرگە نوسینگەی رۆژنامەوانی جەعفەر شێخ مستەفا

کۆبوونەوەی جەعفەر شێخ مستەفا لەگەڵ بەشێک لەهێزەکانی پێشمەرگە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی (ی.ن.ك) رایگەیاند:" فیرقەی دووی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و فیرقە هاوشیوەكانی، ناوكی دامەزراندنی سوپای یەكگرتوی كوردستانە و پێشمەرگە زامنی پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستانە"

ئەو وتانەی لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی (ی.ن.ك) لەمیانەی كۆبوونەوەیەكیدا هات لەگەڵ فەرماندەی فیرقەی ٢ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەفسەرە پلە باڵاكانی فیرقەكە كە لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا، شێخ جەعفەر دەستخۆشی و ستایشی بەڕێوەچوونی كاروبارو ئەركەكانی فیرقەی(٢)ی كرد بەوەی كە ئەم فیرقەیە ناوكی دامەزراندنی سوپای یەكگرتوی پێشمەرگەی كوردستانە.

لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان، ئاماژەی بە گرنگی بوونی سوپای پێشمەرگەی كوردستان كرد بۆ پاراستنی خاك و گەل و دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان و زامنكردنی ئایندەی ئەم گەلە بە خۆسازدان و ئامادە باشی بەردەوام و پەیڕەوكردنی دیسپلینی سەربازی و شێوازی پێشكەوتووی زانستە سەربازییەكان لە هەموو قۆناغەكانی بەجێهێنانی ئەركە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket