riklam

سەرۆک بافڵ و حەلبوسی: بەپابەندی دەستور و رێککەوتنەکان بەربەستەکان تێپەڕێندرێن

کوردستان 10:55 PM - 2024-03-05
سەرۆک بافڵ و محەمەد حەلبوسی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی

سەرۆک بافڵ و محەمەد حەلبوسی

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی حزبی تەقەدوم.

‌‎لەدیدارێكدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكانی ناوچەكە تاوتوێكران و جەخت لە بەردەوامیی لێكتێگەیشتنی نێوان هێز و لایەنەسیاسییەكان كرایەوە بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان و سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا و هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران بەپێی رێکارە دەستووریی و یاساییەکان و ئەنجامی هەڵبژاردن و رێککەوتنە سیاسییەکان .

‌‎لەدرێژەی دیدارەكەدا پابەندبوون بە دەستوور و رێككەوتنە سیاسییەكان دووپاتكرایەوە لەپێناو تێپەڕاندنی بەربەستەكان و گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی لەبارەی ئیدارەدانی كەركووك و تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، بەشێوەیەك هەموو هەوڵەكان لەچوارچێوەی خزمەتكردنی كەركووك و 
‌‎دانیشتووانەكەیدا بێت بەبێ جیاوازی.

‌‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەردەوامیی گفتوگۆكان و هەنگاوی بەرپرسیارانە كرد بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكان و داوایكرد، هەموولایەك لەپێناو بەرژەوەندییە هاوبەش و باڵاكاندا نەرمی بنوێنن و هەموو هەوڵەكان بەئاڕاستەی خزمەتكردنی خەڵك و ژیانێكی سەقامگیرتر بێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket