کۆدەکانی ئێزگە شاهیدی یەکێتین بۆ راپەڕین
کوردستان 05:39 PM - 2024-03-05ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان
رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان رادیۆی
شۆڕشی كوردایەتی و هاندەری سەرەكی بەرپابوونی راپەرینە مەزنەكە بوو، كە لەرێگای
مایكەكەیەوە پێشمەرگە ئاسا خزمەتی بە كوردایەتی كرد و بەدەنگی زوڵاڵ و كۆدەكانی
ئێزگە شاهیدی یەكێتین بۆ راپەڕین، كە بەناوبانگترینیان بروسكەی (ئاگادارییەك لە
زمناكۆ وە بۆ ئازاد ١٧٦٠، برادەران ئاگادار بكەنەوە ٧ی مانگ زەماوەند بكەن) و (لە
باوكی رێناسەوە بۆ شانە چەكدارەكانی بروسك و شاڵاو، ئێمە لێتانەوە نزیكین
دەستبەكاربن) بوون.
بڕیاری سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) سه‌باره‌ت به راگه‌یاندن
به‌چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ڕاپه‌ڕین ئاماده‌باشی
ته‌واوكراو له 17/2/1991دا سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) له‌قاسمه‌ڕه‌ش رێنمایی ده‌ركرد
بۆ مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی به‌وه‌ستاندنی هه‌موو بڵاوكراوه‌كانی تر‌و
پێكهێنانی كادیر بۆ رادیۆی جوڵاو و گه‌ڕۆك له سه‌ر شه‌پۆلی (41م) په‌خشبكات و
بگوازرێته‌وه ناوچه‌ی زه‌ڵێ له ناوچه‌ی پشده‌ر، هاوكاتی په‌خشی رادیۆی مه‌ركه‌زی
یه‌كێتی كه له‌شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر شه‌پۆڵی (75م) په‌خشی ده‌كرد،
رادیۆ گه‌ڕۆكه‌كه ده‌ستیكرد به بانگه‌وازه‌كانی به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی
پاش جێگیربوونی له (زه‌ڵێ)، له‌به‌رنامه‌كانیدا بانگه‌وازی هاووڵاتیانی ده‌كرد
بۆ راپه‌ڕین دژی رژێمی ده‌سه‌ڵاتدار، هه‌روه‌ها ئه‌م بانگه‌وازانه سوپا‌و سوپای
میللی و فه‌وجه‌كانی به‌رگری نیشتمانی (جاش)و ده‌زگاكانی ئاسایشی ده‌گرته‌وه.
رۆڵی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی
هه‌ر له‌گه‌ڵ داگیركردنی كوه‌یت-دا ، یه‌كێتی
خۆی بێ ده‌نگ كرد نه پشتگیری و نه‌ئیدانه‌ی كرد، به‌ڵكو یه‌كسه‌ر ده‌ستیكرد به‌خۆ
ئاماده‌كردن بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی داگیركردنه‌كه له‌كاتی كشانه‌وه‌دا چی بكات؟ ئه‌ی
له‌كاتی نه‌كشانه‌وه‌دا چی بكات له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی راگه‌یاندن پێشمه‌رگانه‌و
رێكخستن پلانی داڕشت. به‌هێزكردنی ره‌تڵی پارتیزانه‌كان، په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ
ریكخستنه‌كانی شار، هه‌ماهه‌نگی نێوان شار و پارتیزانه‌كان، دروستكردنی شانه‌ی چه‌كدار،
ئینجا زۆر زۆر گرنگه به‌ر له‌راپه‌رین ئاماژه به‌و په‌یامه بده‌ین كه ناوی په‌یامی
ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی ئه‌و په‌یامه بانگه‌واز بوو بۆ گه‌لی كوردستان به
هاووڵاتی و پێشمه‌رگه‌و جاشه‌وه، داوای یه‌كخستنی ریزه‌كانیانی ده‌كرد له‌به‌رامبه‌ر
به‌عسدا تا تۆڵه‌ی 35 ساڵه‌ی ئه‌و هه‌موو تاوانه له‌به‌عس بكه‌نه‌وه ئه‌و بانگه‌وازی
ئاشتبوونه‌وه‌یه، له‌دوای 17ی یه‌كه‌وه ئه‌و شه‌وه‌ی له عیراق درا له‌ساڵی 1991
له‌ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان بڵاوكرایه‌وه، له‌ناو شاره‌كان دا به‌ته‌واوی
كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك كرد، بۆیه وه‌ك خالید ره‌زا پێشمه‌رگه‌ی دێرین ده‌ڵێت:
به‌بروسكه‌و نامه داوامان له‌سه‌ركردایه‌تی كرد كه ئه‌و په‌یامه رۆژانه‌و به‌رده‌وام
له رادیۆكه‌وه بڵاو بكه‌نه‌وه تا به‌ته‌واوی له ناو خه‌ڵداو به‌تایبه‌ت له‌ناو
جاشه‌كان دا بڵاوببێته‌وه تا له‌ساتی ده‌ستپێكی راپه‌ڕین هاوكاری پێشمه‌رگه‌و
رێخستنه‌كان بكه‌ن، بۆسه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین, كه‌وابێت لێبوردنه
گشتییه‌كه‌ی به‌ر له راپه‌ڕین و خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی له ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی
كوردستانه‌وه رۆڵی گه‌وره‌و گرنگی گێڕا.
بروسكه‌ی له‌زمناكۆوه بۆ ئازاد 1760
بروسكه‌ی (له‌زمناكۆوه بۆ ئازاد 1760،
براده‌ران ئاگادار بكه‌ره‌وه 7ی مانگ زه‌ماوه‌ند بكه‌ن) چۆن نوسراو كێ نوسی و
مه‌به‌ست له‌چی بوو؟
خالید ره‌زا پێشمه‌رگه‌ی دێرین، خاوه‌نی
بیرۆكه‌ی جفره‌ی (له‌زمناكۆوه بۆ ئازاد.... براده‌ران ئاگادار بكه 7ی مانگ زه‌ماوه‌ند
بكه‌ن) كه هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری شانه چه‌كداره‌كانی شاڵاو بوو له ناو شاری
سلێمانی، به‌شێك له نهێنی نه‌خشه‌ی راپه‌رین باس ده‌كات، به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" كاتێك سه‌دام
و به‌عس له 2 ئابی 1990دا، وڵاتی كوه‌یتی داگیركرد، باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان له قاسمه ره‌ش بوو. له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، سه‌ر
له‌به‌یانی هه‌مان رۆژ كاك نه‌وشیروان ئه‌و نه‌خشه سه‌ربازیانه‌ی كه له‌كاتی ئه‌نفاله‌كاندا
گیرابوو، له‌ژوره‌كه‌ی خۆی دانابوو، سه‌یری ده‌كردن، وه‌ك بڵێی ئه‌مه ده‌رفه‌ته
زێرینه‌كه‌ی كورده‌و، ده‌بێت كارێك بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌و بروسكه‌یه‌ی كه ده‌ڵێت
بروسكه‌ی له زمناكۆوه بۆ ئازاد 1760، براده‌ران ئاگاداربكه‌ره‌وه 7 مانگ زه‌ماوه‌ند
بكه‌ن، خالید ره‌زا وتی: "ئه‌وه له ماڵی كاك حه‌مه نوری مام ئه‌حمه‌د
ناسراو به‌هاوڕێ موراد ئه‌ندامی رێكخراوی سلێمانی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڕه‌كی دور ئه‌منی
ئه‌وكات و ئاشتی نوسیم، مه‌به‌ست له شه‌خسێكی دیرایكراو نیه، به‌ڵكو وه‌ك ره‌مزێك
بوو بۆ دیاریكردنی رۆژه‌كه كه پێش ئه‌وه له‌ماوه‌ی ئه‌و 6 مانگه‌دا نزیك به
100 تعمیم (په‌خشنامه) بۆ رێكخستنه‌كان و شانه چه‌كداره‌كان نوسیبوو، له‌هه‌موو
یاندا سه‌رنجمان بۆ ئه‌وه راكێشابون، كه ده‌بێ به‌رده‌وام متابه‌عه‌ی رادیۆی ده‌نگی
گه‌لی كوردستان بكه‌ن بۆ فه‌رمان وه‌رگرتن، ئێمه‌ش له‌ڕێی هه‌ردوو ره‌تڵی
پارتیزانه‌كانی گه‌رمیان كه ئه‌وكات شه‌هید حه‌مه‌ره‌ش به‌رپرسیان بوو، له‌گه‌ڵ
ره‌تڵی سورداش كه شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی فه‌رمانده‌ی ره‌تڵ بوو، په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان
هه‌م به ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه به‌تایبه‌ت كاك نه‌وشیروان مسته‌فاو رادیۆوه هه‌بوو
بروسكه‌و بانگه‌وازه‌كانمان بۆ رادیۆ ده‌نارد."
لە باوكی رێناسەوە بۆ شانە چەكدارەكانی بروسك و شاڵاو، ئێمە لێتانەوە نزیكین دەستبەكاربن
كۆسرەت رەسوڵ عەلی كە ئەوكات سەرپەرشتی
راپەڕینەكەی شاری هەولێری دەکرد لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایدەگەیەنێت:
"كە بروسكەكەم نووسی (لە باوكی رێناسەوە بۆ شانە چەكدارەكانی بروسك و شاڵاو،
ئێمە لێتانەوە نزیكین دەستبەكاربن)، بروسكەكەم بووە هۆی هاندانی خەڵكی شارەكە و
توانیان شانبەشانی پێشمەرگە لە دژی رژێم راپەڕن، لەو رۆژەدا شانازیت دەكرد كە
هەولێری بیت، ژنان بە چەكەوە روبەڕووی دوژمن دەبوونەوە، ئەوەبوو سەعات شەشی بەیانی
رۆژی 11-3-1991 چووینە دەوروبەری هەولێر و خەڵكی شارەكەش بەرەبەیانی هەمان رۆژ
راپەڕین و پەلاماری دامودەزگا داپڵۆسێنەرەكانی رژێمی بەعسیان دا هەرچەندە قورسایی
حكومەتی بەعس لە هەولێر بوو وەك ئیستخبارات، لقی شیمالی بەعس، ئەمنی شیمالی
بەعس و ئەنجومەنی تەشریعی و تەنفیزی كارتۆنی، خۆشبەختانە توانیمان سەعات 4ی ئێوارە
شارەكە لە رژێمی لەناوچوو پاكبكەینەوە".
خالید ره‌زا پێشمه‌رگه‌ی دێرین راشیگه‌یاند:"به‌ته‌نها
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌مه ده‌می راپه‌ریندا رادیۆی هه‌بوو، رادیۆیه‌كی
جێگیر له‌سه‌ر شه‌پۆلی 75 له‌سه‌قز ئه‌وتریان گه‌رۆك بو له‌لای كاك نه‌وشیروان بو
له زه‌لێ و قاسمه‌ره‌ش".
ئێزگه‌ی گه‌لی كوردستان و به‌ستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێكه‌وه؟
ده‌نگی گه‌لی كوردستان رۆڵی گرنگی بینی
له‌به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌یه‌كتری،
چونكه ئه‌و سه‌رده‌م هێزی پێشمه‌رگه جیهازی بێ سیمی كه‌م بوو، هه‌روه‌ها رۆڵی
باشی گێڕا بۆ شانه چه‌كداره‌كانی ناوشارو ئاگادار كردنه‌وه‌یان له‌ڕاسپارده‌كانی
سه‌ركردایه‌تی، پاشان رۆڵی زۆر كاریگه‌ری بینی له‌جۆشدانی جه‌ماوه‌ر بۆ راپه‌ڕین،
چونكه كه‌ناوچه‌یه‌ك ئازاد ده‌كرا یه‌ك سه‌رو راسته‌وخۆ هه‌وڵه‌كه‌ی ده‌گه‌یانده
جه‌ماوه‌رو، به‌مه‌ش خه‌ڵكی هانده‌دا بۆ راپه‌ڕین له‌ناوچه‌یه‌كی تر، له‌هه‌مانكاتدا
چه‌ند ساڵێك دوای ئه‌نفاله‌كانی ساڵی 1988 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، خاوه‌نی
چه‌ندین، مه‌فره‌زه‌ی پارتیزان، بوو له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان، ئیتر لێره‌وه
ئێزگه ئه‌و مه‌فره‌زانه‌ی به‌ڕێنمای سه‌ركردایه‌تی راپه‌ڕین ئاڕاسته ده‌كرد بۆ
ناوچه‌كان و به‌ده‌مه‌وه چوونی هاووڵاتیانی راپه‌ڕیو و یه‌كگرتنه‌وه‌یان له
شوێنی دیاری كراودا.
رۆڵی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ڕاپه‌ڕیندا؟
ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان جگه له‌هه‌واڵی
شۆڕش و چالاكی‌و هه‌ڵمه‌ته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ سه‌ر رژێم و به‌رنامه‌كانی
خه‌باتی شاخ و بانگه‌وازو ئاگاداری و گه‌یاندنی په‌یام و له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا، له‌مێژووی خۆیدا خزمه‌تێكی به‌رچاوو رۆڵ‌و كاریگه‌رییه‌كی
به‌هێزی هه‌بووه. له‌ڕاپه‌ڕینی ئازاری ساڵی (1991)ی گه‌له‌كه‌ماندا، ده‌وری به‌رچاوو
شیاوی خۆی گێڕا، به‌هۆی بروسكه‌و هه‌واڵی رزگاركردنی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان، كه
بووبووه تاكه سه‌كۆو بڵندگۆی راپه‌ڕین‌و حه‌ماس و وره‌ی جه‌ماوه‌رو په‌لاماری
هێزی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر داموده‌زگاكانی رژێمی به‌عس، هه‌ربۆیه خۆشه‌ویستی
رادیۆكه چووه دڵی جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیوی كوردستانه‌وه، به‌به‌رده‌وام جه‌ماوه‌ر
په‌یوه‌ندیه‌كی رۆحی له‌گه‌ڵ ئێزگه‌دا په‌یداكردبوو بۆیه به‌رده‌وام گوێبیستی سه‌ركه‌وتنه‌كانی
ناوچه جیاجیاكان ده‌بوون، وه‌ك ده‌وترێ خه‌ڵك هه‌بوو ده‌یوت بابزانین كه‌ی سه‌ره‌ی
لای ئێمه‌یه تاوه‌كو ده‌ست پێبكه‌ین، شانبه‌شانی پێشمه‌رگه ئیتر ئێزگه بۆ
میوانی به‌رده‌وامی ماڵی شۆڕش دۆست و ئازادی ویسته‌كان.
فراوانبوونی كاتی په‌خش ئێزگه‌ی گه‌لی كوردستان له‌ڕاپه‌ڕین
ئێزگه له‌سه‌ر هه‌ردوو شه‌پۆلی (75)
میترو (41) میتری، له‌شاری (سه‌قز)و (زه‌ڵێ)وه په‌خش ده‌كرا، له‌ڕۆژانی راپه‌ڕیندا
بۆ ماوه‌ی (17) سه‌عات كاریان ده‌كرد، به‌مشێوه‌یه، سه‌عات (7)ی به‌یانی تا (10)ی
به‌یانی شه‌پۆلی (75) مه‌تری سه‌قز سه‌عات (10)ی به‌یانی تا (1)ی پاش نیوه‌ڕۆ شه‌پۆلی
(41) مه‌تری زه‌ڵێ. سه‌عات (1)ی پاشنیوه‌ڕۆ تا (3)ی عه‌سر شه‌پۆلی (75) مه‌تری سه‌قز
سه‌عات (3)ی عه‌سر تا (7)ی ئێواره شه‌پۆلی (41) مه‌تری زه‌ڵێ سه‌عات (7)ی ئێواره
تا (12)ی شه‌و شه‌پۆلی (75) مه‌تری سه‌قز ئه‌مه‌ش زیاتر رۆڵ و بایه‌خی ئێزگه‌ی گه‌لی
كوردستان ده‌رده‌خات له‌ڕۆژانی راپه‌ڕیندا.
ئیزگه‌و جۆشدانه‌وه‌ی خه‌بات
له‌دوای ئه‌نفاله‌كان سه‌ركردایه‌تی
(ی.ن.ك) نه‌یهێشت ده‌زگای راگه‌یاندن له كار بكه‌وێت، رادیۆی ده‌نگی گه‌لی
كوردستان بووبووه سه‌رچاوه‌ی گه‌یاندنی راستی‌و هه‌واڵ و سازدان‌و رێكخستنی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و شه‌راره‌ی عه‌ره‌بی و رێبازی نوێی كوردی مانگانه بڵاوده‌كرانه‌وه
و به‌چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ڕاپه‌ڕین راگه‌یاندن وه‌ستاو هه‌موو تواناكان درا به‌ئێزگه‌كه،
به‌ڵام ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان توانی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی راپه‌ڕین و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی
بگه‌یه‌نێته ئه‌م هێزانه، 12 به‌تالیۆنی نیمچه نیزامی له سه‌ر سنوره‌كان،
520 پارتیزان له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان، 120 كادری (سرك) له‌ناو شار‌و
ئۆردوگاكاندا، 7000 كه‌س له ریزی شانه چه‌كداره‌كانی شاڵاو و بروسكدا، چه‌ند
هه‌زار كه‌س هێزی پشتگیری له‌ناو ئاواره‌كانی ئێران‌دا.
له‌هه‌ر چوار مه‌یدانه‌كه‌دا
به‌سه‌ركه‌وتویی ئه‌ركه‌كانی (ستراتیجی قۆناغی نوێی كار) به‌جێهێنراو، له رۆژانی
جه‌نگی دووه‌می كه‌نداودا، (شكستی ئه‌نفال) به‌هاوكاری جه‌ماوه‌ری گه‌لی
كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌و رۆڵی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان گۆڕا به‌سه‌ركه‌وتنی
راپه‌ڕین.
چه‌ند هۆكارێكی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی هه‌بوون، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م رادیۆیه وه‌كو وته‌بێژێكی ره‌سمی ده‌ركه‌وێت له راپه‌ڕین دا
د.پشكۆ حه‌مه تاهیر ئاغجه‌له‌ری
پرۆفیسۆری یاریده‌ر له‌به‌شی مێژووی زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر رۆڵی ئێزگه‌ی ده‌نگی
گه‌لی كوردستان له راپه‌ڕیندا ده‌ڵێت: "رادیۆی گه‌لی كوردستان كه رادیۆی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان بوو، رۆڵیێكی دیاری هه‌بوو له هه‌ڵگیرسانی چه‌خماخه‌ی راپه‌ڕین
له‌باشووری كوردستان به‌گشتی ئه‌مه‌ش به په‌خشكردنی به‌یاننامه‌و بانگه‌وازو
زانیارییه‌كانی بۆ رۆڵه‌كانی كوردستان، كه له‌گه‌ڵ رزگاركردنی هه‌موو شار‌و
شارۆچكه‌یه‌ك دانیشتوانه‌كه‌ی هان ده‌دا بۆ رزگاركردنی ناوچه‌یه‌كی تر، هه‌ر له‌پێش
راپه‌ڕیندا ئه‌م رادیۆیه هه‌ستابوو به ئاماده‌كردنی و ئاماده‌بوونی كادره شاره‌زاكانی
به‌شی راگه‌یاندن به‌گشتی و تێكۆشه‌ره‌كانی (ده‌نگی گه‌لی كوردستان) به‌تایبه‌تی
گوێزرانه‌وه‌ی ئامێره‌كان و ده‌ستكردن به‌په‌راوه‌و راهێنان و خۆ راهێنان له
چۆنیه‌تی په‌خشكردنی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ روداوه‌كان، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له بێژه‌ره‌كان،
ئه‌وانه‌ی ئه‌ركی ئاماده‌كردن و به‌رده‌وامبوونی به‌رنامه‌كانی له ئه‌ستۆدایه."
"بۆیه
كاتێك راپه‌ڕین ده‌ستیپێكردوو به‌ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌وه، رادیۆی ده‌نگی گه‌لی
كوردستان سه‌ركه‌وتووترین رۆڵی بینی، به‌ڵام چه‌ند هۆكارێكی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی هه‌بوون،
بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م رادیۆیه وه‌كو وته‌بێژێكی ره‌سمی ده‌ركه‌وێت له‌ناو گشت
رادیۆیه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌كان"، به‌گشتی و به‌ره‌ی كوردستانی، به‌تایبه‌تی
له‌وانی تر:
هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان
1- گه‌لی كورد تینوی ئه‌وه‌بوو
كه گوێ له‌م ده‌نگه بگرێ، چونكه ده‌نگی شۆڕشگێرانی كوردستان و پێشمه‌رگه بوو
به‌مانا ره‌سه‌نه‌كه‌ی، كه ئه‌م ده‌نگه بوو.
2- پێشوازی خه‌ڵك بۆ به‌دواداچونی به‌رنامه‌كانی
رادیۆ بۆ گوێگرتن له‌به‌رنامه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاره‌زوویان هه‌بوو له
چاودێریكردنی رووداو و پێشهاته‌كان، پاش ئه‌و رووخانه‌ی رژێمی به‌عسی عیراق، له‌لایه‌كی
دیكه‌وه پچڕاندنی وزه‌ی كاره‌باو نه‌مانی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی، یه‌كێك بوو له‌و
هۆكارانه‌ی كه خه‌ڵكی زیاتر گرنگیان به‌م رادیۆیه‌و موتابه‌عه‌ی به‌رنامه‌كانیان
ده‌كرد نه‌ك له كوردستان، بگره له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عیراق كه په‌خشه‌كه‌ی
پێده‌گه‌یشت.
3- نه‌بوونی باوه‌ڕ به‌ڕادیۆی عیراق به‌گشتی،
به‌وه‌ی كه وای بڵاوده‌كرده‌وه كه گوایه عێراق له‌و شه‌ڕه‌یدا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر
دوژمنه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه كه به‌داستانی (ام المعارك) ناوی ده‌برد.
4- به‌هۆی ئاشكرابوونی شوێنی په‌خشه‌كه‌ی
له‌سه‌ر میلی رادیۆ، بێهێزی ئامێره‌كانی ته‌شویشی به‌عس.
5- لاوازی رادیۆییه‌كانی دیكه‌ی به‌ره‌ی
كوردستانی له‌و كاته‌دا، چونكه رادیۆی (پ.د.ك) كه‌ناوی (ڕادیۆی ده‌نگی كوردستانی
عێراق )بوو، به شێوەزاری بادینی بوو، خه‌ڵكانێكی زۆر لێی نه‌ده‌گه‌یشتن، ڕادیۆی
سۆشیالیست لای (P.K.K) بوو، ئه‌مه
وایكرد كه زیاتر گرنگی به ڕادیۆی( ده‌نگی گه‌لی كوردستان)بدرێت.
هۆكاره ناوه‌كییه‌كان
1- رادیۆ
زۆربه‌ی راستییه‌كانی به‌بێ زیاده‌ڕۆیی و به‌بێ كه‌موكوڕی به‌گوێگران ده‌گایاند.
2- په‌خشكردنی سرووده
وروژێنه‌ره‌كان كه ده‌بووه هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی گیانی شۆڕشگێڕی و وره‌ی جه‌ماوه‌ر،
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هۆنراوه‌ی وروژێنه‌ر.
3- زۆربه‌ی بانگه‌وازه‌كانی
رادیۆ ئاڕاسته‌ی گه‌لی عیراق به‌گشتی و گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كرد، بانگه‌وازه‌كانی
تایبه‌ت نه‌بوون به‌كورد، به‌ڵكو ئاڕاسته‌ی گه‌لی عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشووری ده‌كران
به‌بێ جیاوازی.
4- خوێندنه‌وه‌ی به‌یان و
بانگه‌وازه‌كان به‌شێوه‌ی حه‌ماسی و عاتیفی كه كاریگه‌ری زۆریان هه‌بوو له‌سه‌ر
گوێگره‌كان، كه به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و توركی په‌خش ده‌كران.
5- گه‌ڕۆكی ئێزگه‌ی ده‌نگی
گه‌لی كوردستان واته شوێنێكی جێگیری نه‌بوو له پێشدا له( زه‌ڵێ) بوو، دواتر له(ڕانیه)،
دواتر هاته سلێمانی، ئه‌مه‌ش یه‌كێك بوو له هۆكانی سه‌ركه‌وتنی بۆ نموونه دوای
رزگاركردنی زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌تی شاره‌كانی نزیك كه‌ركووك (چه‌مچه‌ماڵ،
دووزخوركاتوو، قه‌ره هه‌نجیر.... .. تاد)، نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵهاتنی خۆری ئازادی
له كه‌ركووك، رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو، له‌جۆشدانی
خه‌ڵك و هێزی پێشمه‌رگه بۆ رزگاركردنی كه‌ركووك، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی
بانگه‌واز و وتاره حه‌ماسییه‌كانی به‌وه‌ی كه (كه‌ركووك كوردستانه، كه‌ركووك
قودسی كوردستانه)، ئه‌مه یه‌كێكه له دروشمه‌كانی رادیۆ بۆ رزگاركردنی كه‌ركووك (بابا كر كر، لهبك يرتفع مع الانتفاضة استمر و رِرفع لهبك في الَافاق- سوف تشرق الشمس لن يكون هناك مغيب- ونبدرِ يَباحاً مضيئاً –والي الابد)، به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت كه رادیۆی (ده‌نگی گه‌لی كوردستان)
ده‌ورێكی سه‌ره‌كی له راپه‌ڕینی ئازاری 1991دا بینیوه.
لێره‌وه
ده‌توانرێت بوترێت رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌ر له راپه‌ڕین و له‌گه‌ڵ
راپه‌ڕین رۆڵێكی دیاری هه‌بووه له رووداوه‌كانی باشووری كوردستان.
سه‌رچاوه‌كان
كتێبی تۆڕی پەیوەندییەكانی پێشمەرگە لە شاخ( سندوقە رەشەكەی پێشمەرگە)، ئامادەكردنی بەختیار مستەفا ئەمین و خالید حسێن ئەحمەد
كتێبی بروسكەنامە ( نامە و بروسكەی نێوان مام جەلال، مەسعود بارزانی، نەوشیروان 1990-2009)، ئامادەكردنی سەڵاح رەشید
دیدارێك
له گه‌ڵ خالید ره‌زا پێشمه‌رگه‌ی دێرین له‌ڕێگه‌ی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و
وه‌رگرتنی چه‌ندین زانیاری جۆراوجۆری به‌ر له‌راپه‌ڕین و رۆژی راپه‌ڕین و چۆنییه‌تی
نوسینی بروسكه‌كان بۆ ده‌نگی گه‌لی كوردستان و رێكخستنی ناوشار.
پرۆفسیۆری
یاریده‌ده‌ر د.پشكۆ حمه‌تاهیر ئاغجه‌له‌ری :-راپه‌ڕینی كه‌ركوك سالی 1991،كتێب،
ل62-63-64-65-66،سلێمانی، 2003.
ره‌هبه‌ر
سه‌ید براهیم / رۆژنامه‌وانی له كوره‌دا،ل 94-95-96-97-98-99، سلێمانی 2009.
ژوان ئه‌حمه‌د:
كۆمه‌ڵێك زانیاری له سه‌ر ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له راپه‌ڕی دا‌و پێدانی
كۆمه‌ڵێك ئه‌رشیفی راپه‌رین.
رابه‌ر
چۆمانی: له‌یادی (36) ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌مێژووی ده‌نگی گه‌لی
كوردستان ،19/3/2015،كوردستانی نوێ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
02:32 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
04:03 PM - 2024-05-04
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
10:53 AM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
03:22 PM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
کوردستان 04:03 PM - 2024-05-04 -
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
کوردستان 09:38 PM - 2024-05-03 -
بۆچی ھەڵبژاردنی پەرلەمان گرنگە بۆ کوردستان
بیروڕا 09:26 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
پرسەنامە 07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
ی ن ک 06:29 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03