riklam

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بەیەکگرتویی کێشەکان چارەسەر دەکرێن

کوردستان 01:35 PM - 2024-03-05
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ نوسینگەی رۆژنامەوانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لەیادی ٣٣ ساڵەی راپەڕیندا، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:"راپەڕین و سەرجەم رووداوە مێژووییەکان سەلماندوویانە بەیەکگرتوویی و یەکگوتاری و لەپێناو ئامانجی هاوبەش دەتوانین بە ئامانجەکانمان بگەین و کێشەکان چارەسەر بکەین".

 

دەقی پەیامەکە:

 

ساڵیادی راپەڕینی جەماوەری خەڵکی کوردستان لە رانیەی دەروازەی راپەڕینەوە لە هەموو خەڵکی کورستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەرە دێرینەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان پیرۆز دەکەم، بەهەمان رۆحیەتی بەرزی راپەڕینەوە خەبات دەکەین بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئامانجەکانی راپەڕین.

راپەڕین و سەرجەم رووداوە مێژووییەکان سەلماندوویانە بەیەکگرتوویی و یەکگوتاری و لەپێناو ئامانجی هاوبەش دەتوانین بە ئامانجەکانمان بگەین و کێشەکان چارەسەر بکەین.

یادی راپەڕین پیرۆز، رێزو شکۆ بۆ تێکۆشەرانی ئەوێ رۆژێی خەبات و هەموو ئەوانەی خەباتیان کرد بۆ رزگارکردنی کوردستان و لەناوبردن و راوەدونانی بەعس، سەری رێزو نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی راپەڕین.



شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ
٥ی ئازاری ٢٠٢٤

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket