riklam

مەكتەبی سكرتارییەت: سەڵاحەدینی موهتەدی خاوەن روئیاو قەڵەمێكی دیاری گەلەكەمانە

ی ن ک 03:59 PM - 2024-03-04
مەكتەبی سكرتارییەت سەڵاحەدینی موهتەدی بەسەردەكاتەوە PUKMEDIA

مەكتەبی سكرتارییەت سەڵاحەدینی موهتەدی بەسەردەكاتەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رۆژی 4-3-2024، مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە سلێمانی لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال سەڵاحەدینی موهتەدی سیاسەتمەداری كورد و روناكبیر و دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلالیان بەسەركردەوە.

لەو بەسەر كردنەوەیەدا مەكتەبی سكرتارییەت لە دۆخی تەندروستی سەڵاحەدین موهتەدی یان پرسی و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە باشبوونی تەندروستی و هیوای هەمیشە سەلامەتییان بۆ خواست و رۆڵیان لە خزمەتكردن بە مافەكانی گەلی كورد،  پرسە سیاسی و كایە رووناكبیرییەكان بەرزنرخاند كە خاوەن روئیاو قەڵەمێكی دیارو سەنگینی گەلەكەمان بووە.

هەر لەو دیدارەدا سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بە پێزانینەوە لە خەباتی سیاسی و قەڵەمی بەڕشتی سەڵاحەدین موهتەدیان روانی و ئامادەییان دەربڕی بۆ جێبەجێكردنی هەر ئەرك و خزمەتێك پێیانبسپێردرێت .

لەبەرامبەردا مامۆستا سەڵاحەدین موهتەدی سوپاس و پێزانینی دەربڕی بۆ ئەو بەسەركردنەوەیەو یادویادەوەرییەكانی سەرۆك مام جەلالی لە وتەكانیدا بەرزراگرت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket