riklam

وتەبێژ: یەکێتی لە سکاڵاکەیدا داوای لابردنی کورسی کۆتاکانی نەکردووە

کوردستان 03:54 PM - 2024-03-04
کۆنگرەی رۆژنامەوانی وتەبێژی یەکێتی PUKMEDIA

کۆنگرەی رۆژنامەوانی وتەبێژی یەکێتی

یەکێتی

وتەبێژی یەکێتی لەسەر چەند پرسێک هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەخاتەروو، لە ساڵیادی راپەڕیندا دەڵێت: "لە سەروبەندی راپەڕینە مەزنەکە و هەتا ئێستاش یەکێتی هەمیشە لە خزمەتی گەلی کورددا بووە"، دەشڵێت: "سەرۆک بافڵ جەختی لە یەکڕیزی و یەکگرتووی لایەنەکان کردوەتەوە"، لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیشەوە وتی: " یەکێتی لە هیچ خاڵێکی سکاڵاکەیدا لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن، باسی لابردنی کۆتاکانی نەکردووە".

 

بەبێ پیشمەرگە راپەڕین سەرکەوتوو نەدەبوو

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی چەند پرسێک دەخاتەروو رایدەگەیەنێت: "ئەمڕۆ ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردە، کە کلیلی هەموو سەرکەوتن و پێشکەوتنەکانی گەلی کورد بووە و هەوێنی راپەڕین بووە لە پارێزگاکانی عیراقیش کە بە هەوڵی خەڵک و پێشمەرگە ئەنجام دراوەو سەرکەوتو بووە و بەبێ بەشداری پێشمەرگە سەرکەوتوو نەدەبوو، کە پێشمەرگەی یەکێتی بەشداری سەرەکی بون و یەکێتی لەسەرجەم قۆناغەکاندا لە خزمەت گەلی کورددا بووە ".

 

"پێشمەرگە هەوێنی رزگارکردنی هەموو دامەزراوەکان بووەو بێ شەرمانەیە کە بە قسەی نابەجێ باس لە هێزی پێشمەرگە بکرێت و فەرماندە و پێشمەرگەکان و خوێنی شەهیدان بونەتە هەوێنی ئەم ئازادییەی ئێستا"، پیرە وای وت.

ئەوانەی هات و هاوار دەکەن نوێنەری راستەقینەی پێکهاتەکان نین

وتەبێژی یەکێتی ئەوەش دەڵێت: "یەکێتی لە هیچ خاڵێکی سکاڵاکەیدا لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن، باسی لابردنی کۆتاکانی نەکردووە، ئەوەی یەکێتی دەیەوێت ئەوەیە کە نابێت هیچ لایەنێک بۆ بەرژەوەندی خۆی پێکهاتەکان بدات بە گژ لایەنێکی تردا، دەبێت پێش هەڵبژاردن سەرجەم لایەنەکان کێشەی پێکهاتەکان چارەسەر بکەن و دەبێت نوێنەری راستەقینەی خۆیان بن و کار بۆ ئەجێندای لایەنی تر نەکەن، رونیشە ئەوانەی هات و هاوار دەکەن نوێنەری راستەقینەی پێکهاتەکان نین".

 

سەرۆک بافڵ جەختی لە یەکڕیزی کردەوە

پیرە وتیشی: "ئەمڕۆ سەرۆک بافڵ جەختی لە یەکڕیزی و یەکگرتووی لایەنەکان کردەوە لە ناوخۆ و دەشبێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عیراق زیاتر رێک بخەین و لەژێر چەتری دەستوردا کۆببینەوە، بەمەش زیاتر پێگەی هەرێمی کوردستان بەهێز دەبێت".

 

یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن

لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانیشەوە ئاماژەی بەوە کرد: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و کاتی گونجاویشمان لەبەردەستدایە بۆ چارەسەری کێشەکانمان و یەکێتی ترسی لە هیچ هێزێکی نوێی بەشداری هەڵبژاردن نییە، بەپێچەوانەوە دەبێت ترسی حزبەکانی هەرێم لەوە بێت کەنەتوانین ئیدارەیەکی باش و حکومڕانییەکی باش بکەین کەلە خزمەتی گەلی خۆماندا بێت".

 

"دەبێت هەموو حزب و لایەنەکان بە مێژووی خۆماندا بچینەوەو ئەو زیانانەی تا ئێستا کردوومانە لە حوکمڕانیدا دووبارە نەبێتەوە، لایەنەکانی ناوخۆ لەنێوان خۆماندا کێشەکانمان چارەسەر بکەین و نەهێڵین بگاتە بەغدا"، پیرە وادەڵێت.

 

پارێزگاری کەرکوک دەبێت کورد و یەکێتی بێت

لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوکیشەوە وتەبێژی یەکێتی دەڵێت: "یەکێتی ئامادەیە بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنەکانی تر حکومەتی خۆجێی کەرکوک بەڕێوەببات و هەر لایەنێکیش لە هەڵبژاردن دەنگی زۆرینە بەدەست بهێنێت، هەر پۆستێکی بوێت دەتوانێت داوای بکات، بۆیە پارێزگاری کەرکوک دەبێت کورد و یەکێتی بێت".

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket