riklam

هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی کارگێڕی مەڵبەندی رێکخستنی شارەزوور

پرسەنامە 04:49 PM - 2024-02-29
 پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵە و هەڤاڵ و هاوڕێیانی کارگێڕی مەڵبەندی رێکخستنی شارەزوور دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە..........

 

هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ (شێخ رزگار عەلی محەمەد چەوتانی) کارگێڕی مەڵبەندی رێکخستنی شارەزوور لە دڵەوە نیگەرانیکردین.


‎هەڤاڵ رزگار کادرێکی دڵسۆز و سەرڕاست بوو، لەبەرامبەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەكاندا لێبڕاوانە كاری دەكرد و جێی متمانەی یەكێتی و هەڤاڵانی بوو.


‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەی، هەڤاڵ و هاوڕێیانی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم.


‎لەخوای گەورە داواکارم هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.


‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket