riklam

پێشێلكارییه‌كان له‌هه‌رێم جارێكی دیكه‌ كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا نیگه‌ران ده‌كات

کوردستان 03:25 PM - 2024-02-29
لۆگۆی کونسوڵخانەی ئەمریکا PUKMEDIA

لۆگۆی کونسوڵخانەی ئەمریکا

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به‌پێشێلكاری ئازادی راگه‌یاندن له‌دهۆك و رێگری له‌ رۆماڵكردنی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵه‌بجه‌.

 

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌په‌یامێكیدا كه‌ لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت:" نیگه‌رانین له‌پێشێلكاریه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر ئازادیی ڕ‌اگه‌یاندن، له‌وانه‌ ده‌ستگیركردنی ڕ‌ۆژنامه‌نوس و چالاكوان له‌ شاری دهۆك له‌هه‌فته‌ی ڕ‌ابردووداو هه‌روه‌ها ڕ‌ێگریكردن له‌ ڕ‌ووماڵی كه‌ناڵه‌كانی ڕ‌اگه‌یاندن له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هه‌ڵه‌بجه‌". 


 كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات:"ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و پێشێلكارییانه‌ به‌پاڵنه‌ری سیاسی كرابێت".

 

هه‌روه‌ها كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا پشتیوانی ده‌كات له‌جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تی هه‌ردوو یاسای كاری ڕ‌ۆژنامه‌نوسی و  یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها له‌توانای ئازادانه‌و سنوردارنه‌كراوی ڕ‌ۆژنامه‌نوسان بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان ده‌كات.

 

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket