riklam

كۆسرەت رەسوڵ هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی جەلال تاهیر دەردەبڕێت

پرسەنامە 05:16 PM - 2024-02-21
 پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

بۆ كۆچی دوایی جەلال تاهیر، كۆسرەت رەسوڵ عەلی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

برایانی بەڕێزم كاك عەبدوڵڵای مەلا تاهیر و كاك جەمال تاهیر

بەڕێزان: خانەوادەو كەسوكاری جەلال تاهیر


بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی جەلالی برای بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاڕاستە دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

براتان
كۆسرەت رەسوڵ عەلی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket