riklam

سەرۆک بافڵ بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دا دەکات

جیهان 07:38 PM - 2024-02-15
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆک بافڵ

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سەردانی ئەڵمانیا دەکات

‎لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەدا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارەیەک دیداری سیاسیی گرنگ لەگەڵ سەرکردە و لێپرسراوانی باڵای وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا و ئەمریکا ئەنجامدەدات و سیاسەت و ستراتیژی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبەرامبەر پرسە هەنووکەیی و چارەنووسسازەکاندا دەخاتەڕوو.

‎تەوەرێکیتری دیدارەکانی سەرۆک بافڵ، پاراستنی سەقامگیری و دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقە لە گرژییەکانی ناوچەکە، جگەلەوەی پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان تاوتوێ دەکرێت.


‎نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket