سزای یاسایی كوێخا دێرین ده‌گاته زیندانیی هه‌تاهه‌تایی
کوردستان 05:25 PM - 2024-02-12قەڵای کوێخا دێرین
به‌پێی ئه‌و مادده‌یه‌ی كه كوێخا دێرینی پێ تۆمه‌تبار كراوه سزاكه‌ی زیندانیكردنی له‌ماوه‌ی 5 ساڵ بۆ 15 ساڵ یان زیندانی هه‌تاهه‌تایی ده‌بێت.
سزای كوێخا دێرین به‌پێی یاسا
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیش كه كۆپییه‌كی بۆ PUKMEDIA نێدراوه، دادوه‌ر بڕ‌یاریدا به‌پێی مادده‌ی 405 - 31ـی له یاسای سزادانی عیراقی تۆمه‌تبار دێرین ئه‌حمه‌د ناسراو به كوێخا دێرین ده‌ستگیر بكرێت به تۆمه‌تی (هه‌وڵدان بۆ كوشتنی به‌مه‌به‌ست) هه‌روه‌ها سه‌رانه و پاره‌وه‌رگرتن و هه‌ڕ‌ه‌شه له‌بازرگانێكی سلێمانی به‌شێكی دیكه‌ی تۆمه‌ته‌كانی ناوبراوه.
به‌پێی به‌دوادواچوونی راوێژكاری یاسایی PUKMEDIA، مادده‌ی 405 /31 له یاسای سزادانی عیراقی ژماره 111 ی ساڵی 1969 ، تایبه‌ته به هه‌وڵدان به كوشتنی به‌مه‌به‌ست و سزای ئه‌و تاوانه زیندانیكردنه له‌ماوه‌ی 5 ساڵ بۆ 15 ساڵ یان زیندانی هه‌تاهه‌تایی، هاوكات به‌پێی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ر و جۆری تاوانه‌كه سزاكه ده‌گۆڕێت، هه‌روه‌ها له‌ئه‌گه‌ری ده‌ستگیرنه‌كردنی تۆمه‌تبار یان خۆڕاده‌ستنه‌كردنی، ئه‌وا دادگا رێچگه‌ی یاسایی خۆی ده‌گرێت و دادوه‌ر به‌ئاماده‌نه‌بوونی تۆمه‌تبار سزای یاسایی ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌گه‌ر تۆمه‌تبار پله‌ی سه‌ربازی هه‌بێت
به‌پێی یاسای سزادانی سه‌ربازی ژماره 19 ساڵی 2007، ئه‌گه‌ر تۆمه‌تبار پله‌ی سه‌ربازی و پۆست و پێگه‌كه‌ی بۆ ئه‌و تاوانانه به‌كارهێنابێت كه سكاڵاكانی له‌سه‌ره، به‌پێی مادده‌ی 52 ی یه‌كه‌م، ئه‌لف و با، دووه‌م ، سێهه‌م ، چواره‌م، تۆمه‌تبار به زیندانیكردن كه‌له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێت سزا ده‌درێت، هاوكات له‌گه‌ڵ سكاڵای نوێ له‌سه‌ر تۆمه‌تبار، جارێكی دیكه تۆمه‌تبار سزای نوێی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه ده‌توانن داوای مافه‌كانیان بكه‌ن.
زه‌ره‌مه‌ندان ده‌توانن داوای مافه‌كانیان بكه‌نه‌وه
تۆمه‌تبار كوێخا دێرین له‌سه‌ر هه‌ر تاوانێك كه كردبێتی سزای جیا وه‌رده‌گرێت و زه‌ره‌رمه‌ندان ده‌توانن داوای مافه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
د.چیا زه‌نگه‌نه راوێژكاری یاسایی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" هه‌ر كه‌س و سه‌رمایه‌دارو بازرگانێك له‌لایه‌ن ئه‌م تۆمه‌تباره‌وه زه‌ره‌مه‌ند بووبێت ده‌توانێت داوای یاسایی له‌دادگای شارستانی تۆمار بكات بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافه‌كه‌ی یان قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی".
" هه‌ر په‌یوه‌ندیدار به‌پرسی زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌ت به‌پێی یاسایی ژماره 3ی ساڵی 2018 كه به‌یاسای رێگری له زیاده‌ڕۆیی و لابردنی له‌سه‌ر زه‌وی و زار‌و موڵكی ده‌وڵه‌ت، تۆمه‌تبار سزا وه‌رده‌گرێت، كه په‌یوه‌ندی نییه به‌سزاكه‌ی پێشوویه‌وه كه هه‌وڵدان بووه بۆ كوشتنی كه‌سێك" د.چیا زه‌نگه‌نه واده‌ڵێت.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم: دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون
له راگه‌یه‌نراوێكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه:"پاش ئه‌وه‌ی سه‌عات 12:10 ده‌قیقه‌ی شه‌وی 29 له‌سه‌ر 30ـی 1ـی 2024، له گۆڕ‌ه‌پانی ئۆتۆمبێلی به‌رده‌م یانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ته‌قه له هاووڵاتی "ئه‌حمه‌د كامیل فه‌قێ" سه‌رمایه‌دار كرا‌و به‌هۆیه‌وه برینداركرا، دوای ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی هێزه‌كانمان ده‌ستپێكرد، سه‌رئه‌نجام له رۆژی 30ـی 1ـی 2024، به‌پێی مادده‌ی 405 - 31ـی یاسای سزادانی عیراقی، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی و ته‌قه‌كه‌ر "ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌زاق عه‌لی" ده‌ستگیركرا.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه:"دوای لێكۆڵینه‌وه تۆمه‌تبار دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناو و ده‌ركه‌وت تۆمه‌تبارێكی دیكه به ناوی ئومێد كه‌مال هاوكاری كردووه كه هاوپیشه‌یه‌تی و هه‌ردووكیان پێشمه‌رگه‌ن له‌لای دێرین ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، ناسراوه به كوێخا دێرین و به بڕ‌یاری ناوبراو تاوانه‌كه‌یان كردووه‌و پاشان رۆژی 5ـی 2ـی 2024، تۆمه‌تبار ئومێد كه‌مال كه هاوكاری كردووه ده‌ستگیركرا".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو:"ئێستا، كوێخا دێرین فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه به‌پێی ماده‌ی 405 - 31ـی له یاسای سزادانی عیراقی كێشه‌كه‌شی له‌سه‌ر داواكردنی سه‌رانه و پاره‌وه‌رگرتن و هه‌ڕ‌ه‌شه‌بووه له‌سه‌رمایه‌دارێكی سلێمانی" .
به‌فه‌رمانی دادوه‌ر قه‌ڵاكه‌ی كوێخا دێرین روخێندرا
لابردنی ئه‌و زیاده‌ڕ‌ۆییه‌و تێكدانی ئه‌و قه‌ڵایه ئه‌مڕ‌ۆ 12-2-2024 جێبه‌جێكرا كه رووبه‌ڕ‌ه‌كه‌ی ده‌یان دۆنم ده‌بێت و به‌زیاده‌ڕ‌ۆیی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیش كه كۆپییه‌كی بۆ PUKMEDIA نێدراوه، دادوه‌ر بڕ‌یاریدا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر ماڵ و سامانی گوازراوه و نه‌گوزاره‌وه‌ی تۆمه‌تبار دێرین ئه‌حمه‌د و رووخاندنی سه‌رجه‌م ئه‌و ماڵ و شوێنانه‌ی كه‌به زیاده‌ڕۆیی كرابوونه سه‌ر موڵكی گشتی".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
10:11 AM - 2024-04-27 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
09:51 PM - 2024-04-26
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
زۆرترین خوێنراو
-
قائیمقامی چەمچەماڵ: دوو وەفدی هەرێم و عیراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
کوردستان 11:17 AM - 2024-04-27 -
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
کوردستان 10:11 AM - 2024-04-27 -
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26