riklam

بەڕۆژێک مووچە دێت و بەهەفتەیەک دابەش دەکرێت

کوردستان 01:09 PM - 2024-02-02
مووچە PUKMEDIA

مووچە

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای زیاتر لە 50 رۆژ دەستی بە دابەشکردنی مووچە کرد و بە هەفتەیەک پرۆسەکە تەواو دەکات، ئەمە لەکاتێکدایە کە بەغدا بە یەک رۆژ پارەی مووچەخۆرانی کوردستانی ناردووە.

دوای گەشتنی ئەو پارەیەی کە لەلایەن بەغداوە بۆ حکومەتی هەرێم رەوانەکرابوو، دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد، بەڵام بە هەفتەیەک پرۆسەکە تەواو دەبێت .

رۆژی 1-2-2024 هەژماری تایبەتی وەزارەتى دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "بڕی ( 618 ) ملیار دینار گەیشتۆتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق".

بەپێی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڵاوی کردۆتەوە، لە رۆژی 2-2-2024 دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە رۆژی 8-2-2024 دابەشکردنی مووچە تەواو دەبێت، واتە بە حەوت رۆژ مووچە دابەش دەکرێت لەکاتێکدا زیات لە 50 رۆژە مووچە دابەشنەکراوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA حکومەتی هەرێم مانگانە بۆ دابەشکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی کە زیاتر لە ملیۆنێک و 150 هەزار مووچەخۆرن، پێویستی بە 914 ملیار دینار هەیە.

ئەمانە لەکاتێکدان کە مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو دابەش نەکراوە، دوای زیاتر لە 50 رۆژ چاوەڕوانیش، بەشێک لە مووچەخۆران دەبێت هەفتەیەکی دیکەش چاوەڕی بکەن، چونکە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە ماوەی حەوت رۆژدا مووچە دابەش دەکات.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket