riklam

کورد و یەکێتی ئامادەن بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک

کوردستان 12:22 PM - 2024-02-02
پەروین فاتیح Kirkuk Satellite Channel

پەروین فاتیح

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، بڕیاربوو ئەنجومەنی پارێزگاکە یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی لێکتێنەگەیشتنی لایەنەکان دواخراوە، هەرکاتێکیش بێت وەک کورد و یەکێتی ئامادەین.

پەروین فاتیح كاندیدی دەرچووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رایگەیاند: "هەفتەی رابردوو بە نووسراو ئاگادارکراینەوە کە ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکوک رۆژی ١-٢-٢٠٢٤ یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجام دەدات، بەڵام دواتر پێمان راگەیەندرا کە کۆبوونەوەکە دواخراوە بۆ رۆژی ٥-٢-٢٠٢٤".

ئاماژەی بەوەشدا: "لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە هۆکاری ئەنجامنەدانی دانیشتنەکە لێکتێنەگەشتنی نێوان لایەنەکانە"، وتیشی:"وەک کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەرکات کۆبوونەوەکە بکرێت ئامادەین".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket