riklam

د. یوسف گۆران: بە هەماهەنگیمان لەگەڵ كۆریای باشوور خزمەتی هاووڵاتیان بكەین

جیهان 08:43 PM - 2024-01-24
پێشوازی د. یوسف گۆران لە سیونگچێۆل لیم كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور لە هەرێم . PUKMEDIA

پێشوازی د. یوسف گۆران لە سیونگچێۆل لیم كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور لە هەرێم .

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

وەفدێكێ كونسوڵخانەی گشتی كۆریای باشوور و مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاڵوگۆری ئەزموون و هاوئاهەنگی تاووتوێ دەكەن. 

د. یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی رۆژی 24/1/2024 پێشوازیكرد لە سیونگچێۆل لیم كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارێكدا، گفتوگۆ دەربارەی چەند تەوەرێكی گرنگ كرا لەوانە، گرفتە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و ئاڵنگارییە ئابوورییەكان، ئەزموونی كوریای باشور لە گەشەكردنی ئابوریی وپیشەسازیی، وچونێتی سوود وەرگرتی هەرێم لە ئەزموونی وڵاتەپێشكەوتووەكان. 

هەردوولا باسیان لە گرنگی هەماهەنگی كۆریای باشوور و هەرێمی كوردستان كرد لە بوارە ئەكادیمیی و كلتوری وكۆمەڵایەتییەكاندا و تێبینی و راسپاردەكانی مەڵبەندی دیراساتی گشتی لەلای كونسوڵ جێگای بایەخ بوون. 

هەروەك د. یوسف گۆران ئامادەیی پێشاندا بۆ هەماهەنگیی لەگەڵ كونسوڵییەتی گشتیی كۆریای باشوور لە هەرێمی كوردستان بەشێوازێك خزمەت بە هەرێمی كوردستان هاووڵاتیانی بگەیەنێت.

 

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket