riklam

لێپرسراوی نووسینگەی یونامی دوای 7 ساڵ هەرێمی كوردستان بەجێدەهێڵێت

کوردستان 06:02 PM - 2024-01-24
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی و ریكاردۆ رودریگز لێپرسراوی نووسینگەی نەتەوەیەكگرتوەكان لە هەرێم PUKMEDIA

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی و ریكاردۆ رودریگز لێپرسراوی نووسینگەی نەتەوەیەكگرتوەكان لە هەرێم

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی و ماڵئاوایی لە ریكاردۆ رودریگز لێپرسراوی نووسینگەی نەتەوەیەكگرتوەكان (یونامی) لە هەرێمی كوردستان كرد و  خەڵاتێكی رێزلێنانی پیشكەش كرد. 

هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە رۆڵی وەك بەرپرسی نووسینگەی نەتەوەیەكگرتوەكان (یونامی) لە هەرێمی كوردستان لەماوەی حەوت ساڵی رابردوو بەرز هەڵسەنگاند لە هەماهەنگیكردن لەگەڵ تەواوی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەگشتی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەتایبەتی هیوای سەركەوتنی لە ئەرك و بەرپرسیارییەتی و كارەكانی لە ئایندەدا بۆ خواست. 

ریكاردۆ رودریگز سوپاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد كە هەمیشە هاوكار و هەماهەنگی نووسینگەی یونامی بووە بۆ سەرخستنی بەرنامە و پلانەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەرێمی كوردستان، بەڵێنیشیدا لە هەر شوێنێك بێت درێژە بەو پەیوەندی و دۆستایەتییە دەدات كە لەگەڵ سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەیەتی .

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket