riklam

دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کەوتە خولی دووەم

عیراق 07:11 PM - 2024-01-13
ئەنجومەنی نوێنەران PUKMEDIA

ئەنجومەنی نوێنەران

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر سەرۆکێکی نوێی پەرلەمان، ئەنجام دراو پرۆسەی دەنگدان لەگەڕی یەکەمدا کۆتایی هات وبەهۆی بەدەستنەهێنانی دەنگی پێویست لەلایەن هیچ کام لە کاندیدەکانەوە، پرۆسەی دەنگدان کەوتە گەڕی دووەم.

 

د. بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پاش پشووی زستانەی بە ئامادەبونی ٢٦٠ پەرلەمانتار بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی پەرلەمان دەستیپێکرد و دواتر ژمارەی نوێنەران زیادی کرد و پەرلەمانتاران لەگەڕی یەکەمدا دەنگیان لەسەر ٥ کاندید یاوە بۆ سەرۆکی پەرلەمان".

 

"پەرلەمانتاران سالم عیساوی و شەعلان کریم ‍و مەحمود مەشهدانی و تەلال زەوبەعی و عامر عبدالجبار کاندید بوون بۆ سەرۆکی پەرلەمان و لەلایەن ٣١٤ پەرلەمانتارەوە دەنگیان پێدراوە و لە ئێستاشدا پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەڕێوەدەچێت"، د. بڕیار وای وت.

 

وتیشی: "بەپێی ئەنجامی کۆتایی دەنگدانی پەرلەمانتاران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بەم شێوازەبوون، شەعلان کەریم 152 دەنگ، سالم عیساوی 97 دەنگ، مەحمود مەشهەدانی 48 دەنگ، عامر عەبدولجەبار 6 دەنگ، تەڵال زوبەیعی 1 دەنگ".

 

بەهۆی بەدەستنەهێنانی دەنگی پێویست لەلایەن هیچ کام لە کاندیدانی سەرۆکی پەرلەمانەوە لەگەڕی یەکەمدا، پرۆسەکە کەوتە گەڕی دووەم و دووبارە پرۆسەی دەنگدان بەڕێوەدەچێتەوە.

 

PUKMEDIA

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket