riklam

فەهمی بورهان: هیچ کوردێک گەڕەکی نەورۆز چۆڵ ناکات

کوردستان 02:46 PM - 2024-01-09
کۆنگرەی رۆژنامەوانی فەهمی بورهان PUKMEDIA

کۆنگرەی رۆژنامەوانی فەهمی بورهان

سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایدەگەیەنێت: "یەک ماڵی کورد ئامادە نییە لەژێر هیچ فشارێک گەڕەکی نەورۆز چۆڵ بکات، داواکارین کێشەی گەڕەکەکە چارەسەر بکرێت، هەروەها سکاڵای یاسایی تۆمار کراوە لەسەر دەستێوەردانی نادەستووری سوپای عیراق".

سکاڵا لەسەر سوپای عیراق تۆمار کراوە

فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە شاری هەولێر لەگەڵ نوێنەری گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکوک کۆبووینەوە و گفتوگۆیەکی وردمان لەسەر بارودۆخی گەڕەکەکە و دوا پێشهاتەکانی کرد".

"ئەم کەیسە تەنها لە پارێزگای کەرکوک نییە، بەڵکو لە ناوەڕاست و خواروی عیراقیش هەیە، بەڵام جگە لە کەرکوک لە سەرجەم شوێنەکانی دیکە کێشەکە چارەسەرکراوە، داواکارین بە هەمان ئەو پێوەرەی کە مامەڵە لەگەڵ ناوەڕاست و خواروی عیراق کراوە، مامەڵە لەگەڵ گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکوکیش بکرێت و کێشەکە چارەسەر بکرێت، چونکە ناکرێت حکومەتی عیراقی بۆ ناوەڕاست و خواروی عیراق تێڕوانینێکی هەبێت و هەوڵێ چارەسەری کێشەکان بدات، بەڵام بۆ هەمان کێشە لە شاری کەرکوک بە شێوازێک مامەڵە بکات کە پێچەوانەی بنەماکانی دەستوور و یاسا بەرکارەکانە". فەهمی بورهان وای وت.

وتیشی: "سکاڵای یاسایی تۆمار کراوە لەسەر دەستێوەردانی نادەستووری سوپای عیراق لە گەڕەکی نەورۆز، وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەستەی ناوچە کوردستانییەکان تەواو پشتیوانیانین، ئومێد دەکەین تەواوی هەنگاوە یاساییەکانی خۆی جێبەجێ بکات و هیچ گرفتێک نەیەتە رێگای بۆئەوەی بۆ هەموو لایەک روونبێتەوە کە ئەنجامی دەستێوەردانی سوپا لە کاروباری دەوڵەت و ژیانی هاووڵاتییان چۆنە".

ئاماژە بەوەشدا: "راپۆرتێکی ورد لەسەر رووداوەکانی گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکوک دەخەینە بەردەم سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە رێگای فەرمانگەی خۆیەوە لە بەغدا دێتە سەر هێڵ بۆئەوەی باشتر هەنگاوەکان بچێتە پێشەوە، سوپاسی هەموو لایەنەکان دەکەین بەتایبەت وەزیری دادی عیراق و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و دانیشتووانی خۆڕاگری گەڕەکی نەورۆز". وتیشی: "یەک ماڵی کورد ئامادە نییە لەژێر هیچ فشارێک گەڕەکی نەورۆز چۆڵ بکات و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا دەرئەنجامی ئەو سکاڵایەی کە تۆمارکراوە دەیخەینەڕوو".

نوێنەی گەڕەکی نەورۆز: یاسا کێشەکانمان چارەسەر بکات

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا نوێنەرێکی گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکوک رایگەیاند: "سوپای عیراق دوور لە بنەماکانی دەستوور هێرشیان کردووەتە سەر گەڕەکەکەمان و چەند ماڵێکیان داگیر کردووە، ئەوەی کە داوای دەکەین ئەوەیە هەڵەکانی رژێمی رابردوو دووبارە نەکرێتەوە کە لە هەموو حاڵەتێکدا سوپا دەستێوەردانی دەکرد".

"دەمانەوێت بە پێی یاسا و دەستوور کێشەکەمان چارەسەر بکرێت، نامانەوێت شتێکمان بۆبکەن لەدەرەوەی یاسا بێت، لە کەرکوک هەموو پێكهاتەکان وەک برا پێکەوە دەژین بەڵام دەسەڵاتی ناوخۆیی کەرکوک ئەو بارودۆخە تێک دەدات". نوێنەری گەڕەکی نەورۆز وای وت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket