riklam

ئاسۆ مامەند: رێگا نادەین گەڕەکی نەورۆز چۆڵ بکرێت

کوردستان 07:08 PM - 2024-01-07
سەردانی وەفدی یەکێتی بۆ شاری کەرکوک PUKMEDIA

سەردانی وەفدی یەکێتی بۆ شاری کەرکوک

ئەمڕۆ یەكشەممە، ٧-١-٢٠٢٤، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، بە هاوڕێیەتی ئاسۆ مامەند ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی گەڕەكی نەورۆز-یان لەشاری كەركوك كردو پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ دانیشتوانی گەڕەكەكە دووپاتكردەوە.

لەڕێگای یاساییەوە کێشەکانی گەڕەکەکە چارەسەر بکرێت

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "تیمی پارێزەرانمان راسپاردووە و هەوڵ دەدەین لە رێگای یاساییەوە کێشەکانی گەڕەکی نەورۆز چارەسەر بکەین، بەڵێن بە خەڵكی ئەم گەڕەکە دەدەین ئەگەر بەسەر لاشەی ئێمەدا بڕۆن رێگا نادەین ئەم ماڵانە چۆڵ بکرێت".

"سەرۆک بافڵ پێی راگەیاندین کە دێتە گەڕەکی نەورۆز و پشتیوانی لە دانیشتووانەکەی دەکات، رێگا نادەین ئەم ماڵانە چۆڵ بکرێت، هەموو دانیشتووانی گەڕەکەکە خەڵکی شۆڕشگێڕ و خۆڕاگرن، بەشێکی زۆریان کەسوکاری شەهید و پێشمەرگەی دێرینن، سەرمان پێیان بەرزە و بە تەنها جێیان ناهێڵین، هەموو هەڤاڵانیشمان لەسەرخەتن لە بەغدا، سەرۆک بافڵیش سەردانی بەغدا دەکات و بابەتەکە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان تاوتوێ دەکات". ئاسۆ مامەند وای وت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket