سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی و زانكۆی سری گۆرچی لە چین رێككەوتنی زانستی دەكەن
کوردستان 05:11 PM - 2023-12-26ستافی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی
سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی و سكوڵی توێژینەوە
بیانییەكان لە زانكۆی سری گۆرچی لە كۆماری گەلی چین لێككەیشتننامەیەك ئیمزا دەكەن
كە تایبەتە بە ئاڵوگۆڕی ئەكادیمی و توانای مرۆیی و زانستی.
لێکتێگەیشتنەکە کاریگەری باشی دەبێت
پاش چەندین كۆبوونەوە و راگۆڕینەوە، لەسەر بنەمای
كاری هاوبەش و سوودگۆڕكێی ئەكادیمی، رۆژی سێشەممە ٢٦/١٢/٢٠٢٣، سەنتەری لێكۆڵینەوەی
ئایندەیی و سكوڵی توێژینەوە بیانییەكان لە زانكۆی سری گۆرچس لە كۆماری گەلی چین، لێكگەیشتننامەیەكیان
لە بواری ئاڵوگۆڕی ئەكادیمی و توانا مرۆیی و زانستییەكاندا ئیمزاكرد.
د. ئومێد رەفیق فەتاح جێگری بەرێوەبەری سەنتەری لێكۆڵینەوەی
ئایندەیی بەسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگەیاند: "ئەم لێكتێگەیشتنە
كاریگەریی زۆر باشی دەبێت بۆ كاری زانستی و توێژینەوەی هاوبەش لە نێوان سەنتەری توێژینەوەی
ئایندەیی و زانكۆی سری گۆرچی و زانكۆكەش رانكی زانسی لەسەر ئاستی جیهان بەرزە".
" پێكەوە توێژینەوەی
هاوبەش دەكەین بەتایبەت ئەو توێژینەوانەی لە سەر كوردستان و عیراق دەكرێن و هاوكاتیش
پێكەوە كاری هاوبەشی زانستی دەكەین لە بواری توێژینەوەی ستراتیژی ئەمنی و جێبایەخەكانی
دیكە". د.ئومێد وایوت.
چالاکییەکان لە سێ بواردا جێبەجێ دەکرێن
بە گوێرەی ئەم لێكگەیشتننامەیە، لە ماوەیەكی نزیكدا
لە هەرسێ بواری دابینكردنی هەلی توێژینەوە و كاری هاوبەشی
كولتووری بۆ توێژەران، ئەنجامدانی كۆنفرانس و
چالاكی ئەكادیمیی هاوبەش لە هەردوو وڵات، دابینكردنی
كورسی خوێندن لە كۆماری گەلی چین،
دەخەنە بواری جێبەجێكردنەوە.
جێگری بەرێوەبەری سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی
دەڵێت: "یەكەم بڕیاری لێكتێگەیشتنەكە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە كە دابینكردنی
2 كورسی سكولارشیپە لە زانكۆی ناوبراو بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا كە تێچووەكەی دەستەبەر
دەكات".
هەوروەك
دەستپێكی كاری هاوبەشیش بەشداریی تایبەتی نوێنەری سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەییە وەك
قسەكەری تایبەت (كینۆت سپیكەر) لە كۆنفرانسی تایبەتی سكوڵی ناوبراو لە كۆماری گەلی چین دەبێت.
سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی، سەنتەرێكی توێژینەوەی
زانستی ناحكومییە لە ساڵی 2016ەوە دامەزراوە بۆ سوودی گشتی، مۆڵەتی كاركردنی پێدراوە
لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان - عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیامەكان بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان
11:21 AM - 2024-10-03 -
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
ئەدهەم بارزانی: کەلێنی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال بڕنەبۆتەوە
11:07 PM - 2024-10-03 -
سەرۆک بافڵ: کاردەکەین لەسەر دیدگای سەرۆک مام جەلال بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو ئاوەدان
09:10 PM - 2024-10-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 04:58 PM - 2024-10-03 رێوڕەسمی حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال لەکەرکوک دەستیپێکرد
سەركردە عیراقییەكان: مام جەلال هێزی دیالۆگ و چارەسەر بوو
01:39 PM - 2024-10-03
كۆمسیۆن: رێژەی ساختەكاری لەهەڵبژاردندا سفر دەبێت
12:15 PM - 2024-10-03
سودانی: خەباتی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەدژی ستەم و دیكتاتۆرییەت بوو
10:24 AM - 2024-10-03
ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆك مام جەلال لە بەسرەو كەركوك دەكرێتەوە
09:07 AM - 2024-10-03
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ وەرزشوانان:یەکێتیی پلانی بۆ بنیاتنانی ژێرخانی وەرزشی هەیە
ی ن ک 01:47 PM - 2024-10-03 -
سەركردە عیراقییەكان: مام جەلال هێزی دیالۆگ و چارەسەر بوو
کوردستان 01:39 PM - 2024-10-03 -
كۆمسیۆن: رێژەی ساختەكاری لەهەڵبژاردندا سفر دەبێت
کوردستان 12:15 PM - 2024-10-03 -
پەیامەكان بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان
کوردستان 11:21 AM - 2024-10-03 -
حەوت ساڵ بەبێ شكۆی نەتەوەو نیشتمان
کوردستان 10:44 AM - 2024-10-03 -
سودانی: خەباتی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەدژی ستەم و دیكتاتۆرییەت بوو
عیراق 10:24 AM - 2024-10-03 -
وتارەكەی بافڵ تاڵەبانی و ئاسۆ نوێیەكان
بیروڕا 09:35 AM - 2024-10-03 -
وەزارەتی دارایی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی راگەیاند
کوردستان 09:30 AM - 2024-10-03