riklam

سەرۆک کۆمار و خانمی یەکەم لەسلێمانی بەشدارییان لە قەداسدا کرد

عیراق 10:46 PM - 2023-12-24
سەرۆک کۆمار و خانمی یەکەم لە کڵێسای ماریوسف لەشاری سلێمانی PUKMEDIA

سەرۆک کۆمار و خانمی یەکەم لە کڵێسای ماریوسف لەشاری سلێمانی

دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەم لە کڵێسای ماریوسف لەشاری سلێمانی، بەشدارییان لە قەداسێکدا کرد، کە بەبۆنەی جەژنەکانی لەدایکبونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لەسەر بێت) بەڕێوەچوو.

 

لەو رێوڕەسمەدا، سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە مەسیحییەکان و عیراقییەکان بە گشتی کرد بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لەسەر بێت)، جەختی لە گرنگی هاودەنگی و بەهێزکردنی یەکێتی نیشتمانی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیرییش کردەوە لەپێناوی هەستانەوەو گەشەسەندن و پێشکەوتنی عیراق. هەروەک بەڕێزیان شەهیدانی کارەساتی حەمدانیەی یادکردەوە و لە خوای گەورە داواکارە شەهیدانی کارەساتەکە و شەهیدانی عیراق بخاتەبەر رەحمەتی بەرفراوانی.

 

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید ئومێدی خواست، کە ئەم بۆنە پڕ بەرەکەتە ببێتە سەرەتای کۆتاییهاتنی نەهامەتییەکانی برایانی فەلەستین و وەستانی شەڕانگێزی و بۆردومانی دڕندانەی سەر کەرتی غەززە، ئاشتیش باڵ بەسەر جیهاندا بکێشێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket