riklam

یه‌كێتی بۆ گه‌نجان خزمه‌ت و هه‌لی كاری ده‌وێت

کوردستان 11:18 AM - 2023-10-15
ئومێدی گەنجان بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  PUKMEDIA

ئومێدی گەنجان بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆک بافڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپێناو زیاتر بەرەوپێشبرنی کۆمەڵگە و تواناکانی گەنجان، هەمیشە هەوڵیداوە خزمەتی زیاتر بە گەنجان بکات، هاوکات لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەردوو کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتیدا گفتوگۆی چڕ لەبارەی خزمەتکردنی گەنجانەوە کراوە، لەوچوارچێوەیەشدا پلانێک دارێژراوە بۆ دانانی بەرنامەیەکی پێنج ساڵی بۆ خزمەتکردنی زیاتری گەنجان.

 

 

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌دیداری مێری دا رایگه‌یاند:" ئێمە بە جەماوەر و گەنجەكانمان دەوڵەمەندین، بۆ گەنجەكانمان كە هەموویان خوێندەوار و كوڕ و كچی باشن، دەبێت كەشێك دروست بكەین كە لە زانكۆ دەردەچن، شوێنێك هەبێت بچن كاری تێدا بكەن، دەبێت ئێمە بەڕاستی سەرنج بخەینە سەر ئەمە، خۆم لەگەڵ هەڤاڵانی سەرکردایەتی سەرقاڵی پلانێكین کە بۆ پێنج ساڵی داهاتوو خزمەتی زیاتر بە گەنجان بکەین".

 

یەكێتی دەبێتەوە داینەمۆیەكی نوێ

لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKMEDIA راگەیاند: "گرنگیدان بە چینی گەنجان سیاسەتی لە مێژینەی یەكێتییە و لە ئێستاشدا سەرۆك بافڵ بەرنامەی تایبەتی بۆ پەرەپێدان بەو ستراتیجە داڕشتووە، لەپێناو خزمەت بە گەنجان".

 

 

"یەكێتی دەبێتەوە داینەمۆیەكی نوێ و توانا زانستی و جەستەیی و بیروبازوی گەنجان بەگەڕدەخاتەوە، لەناو حزب و لە حكومەتیش هەوڵەكانی بۆ خزمەتی گەنجان چڕتردەكاتەوە، بەشێوەیەك هەلی كاری زیاتر بۆ گەنجان بڕەخسێنێت و بەر لەو دەرگایە بگرێت كە گەنجان دەیانەوێت پێیدا بڕۆنە دەرەوەی وڵات" لەتیف نێروەیی وادەڵێت.

 

 

ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی وتیشی: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رابردوودا، لەرێگای رێكخراوی ئازادی لاوان و سەنتەری گەنجان و پاشانیش كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستانەوە خزمەتی گەنجانی كردووە، بۆ پێنج ساڵی داهاتووش لەلایەن خودی سەرۆكی یەكێتییەوە پلان هەیە كە خزمەتێكی بەرچاو بە گەنجان بكرێت و سوود لە بەهرەكانیان وەربگیرێت".


یەکێتی خزمەتکردنی گەنجانی بەکردار سەلماندووە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خزمەتکردنی گەنجانی کردووەتە کردار و لەچوارچێوەی دروشمی دەرکردووە، وەک چۆن لە ماوەی رابردوودا لە دیداری مێری و دوو کۆبوونەوەی سەرکردایەتیش دووپاتیکردووەتەوە.

 

 

ئاریان محەمەد ئەندامی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:"ستراتیژیەتی یەکێتی و سەرۆک بافڵ تاڵەبانی بۆ گەنج، لەوە تێپەڕیوە تەنها دروشم بێت، بەڵکو بووەتە نەخشەڕێگا، وەک چۆن لە ماوەی رابردوودا لە دیداری مێری و دوو کۆبوونەوەی سەرکردایەتیش دووپاتیکردەوە".

 

 

"ئەم نەخشەڕێگایە لە ئاستە ناوخۆییەکەی حزب بەهێنانەپێشەوەی گەنجان و دەرفەت پێدانیان خۆی بەیان دەکات، لەئاستی حکومڕانیشدا بەستراتیژێکی نیشتمانی تا لەکۆی کایەکان گەنج رۆڵی خۆی پێبدرێت و سوود لەتواناکانیان ببینریت"، ئاریان محەمەد وایوت.


سەرۆک بافل لەخەمی کێشەی گەنجاندایە

 

 

لەرابردووشدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکارانی زانکۆ ، زیاتر لە ٧٢ سەعات لەگەڵ نوێنەرەکانیان کۆبووەوە و داواکارییەکانی بۆ جێبەجێکردن، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە سەرۆکی یەکێتی لەخەمی کێشەی گەنجاندایە و وەک سەرمایەیەکی نیشتمانی لێیاندەڕوانێت، لەداهاتووشدا بە دانانی بەرنامەیەکی پێنج ساڵی دووبارە بە کردار خزمەتکردنی گەنجان دەسەلمێنێتەوە.


PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket