riklam

سەرۆک بافڵ: چارەسەر بۆ کێشەکانی هەرێم و بەغدا بدۆزرێتەوە

کوردستان 06:19 PM - 2023-09-12
کۆبوونەوەی سەرۆکی یەکێتی و باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عیراق نووسیبگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی

کۆبوونەوەی سەرۆکی یەکێتی و باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عیراق

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد كازم ئال سادق، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عیراق کرد.

لەدیدارەکەدا بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کرد و رایگەیاند، هەوڵەکانمان بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە بەردەوامە و هیوادارین بەزووترین کات چارەسەرێکی یەکجارەکی بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە.

گەشەپێدانی پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەرێم و ئێران و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو و هەردوولا هاوڕابوون هەنگاوەکان لەخزمەت بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوولا بێت.
 PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket