riklam

سه‌رۆك بافڵ: ئامانجمان بەدیهێنانی سەقامگیریی و پێکەوەژیانە لەناوچەکە

کوردستان 05:23 PM - 2023-09-11
سەرۆک بافڵ و وەزیری دەرەوەی ئێران PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ و وەزیری دەرەوەی ئێران

سەرۆک بافڵ

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران کۆبوونەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامادەبوون، جەخت لە گەشەپێدان و بەرەوپێشچوونی پەیوەندیی دۆستانە و فراوانکردنی هاریکارییەکانی نێوان هەرێم، عیراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە بەشێوەیەک کە لەخزمەت بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بێت.

 

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکەوە هەڵوێستی یەکێتی روونکردەوە و رایگەیاند، ئامانجمان بەدیهێنانی سەقامگیریی و پێکەوەژیانە لەناوچەکە، بۆ ئەمەش بەهەمووشێوەیەک پشتیوانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی بەرپرسیارانە دەکەین و بڕواشمان وایە ئەوە تەنیا رێگایە بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و گەیشتن بە ئامانجە نیشتمانییەکان.

 

لەبەرامبەردا حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە رۆڵ و سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال کرد و رایگەیاند، ئەو سەرکردەیەک بوو هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانی کۆدەکردەوە، کاریگەرییەکانی ئەو لە بونیادنانی عیراقی نوێدا لەبیرناکرێت و بەڕێزەوە لە هەوڵەکانی دەڕوانین.

 

پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەرێم، عیراق و ئێران تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەبوو و هەردوولا لەسەر فراوانکردنی هاریکارییەکان و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان هاوڕابوون.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket