riklam

سەرۆک بافڵ: دەتوانین لەگەڵ دۆستەکانمان هەماهەنگی زیاتر بکەین

کوردستان 05:06 PM - 2023-09-10
سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران نووسیبگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی

سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تاران لەگەڵ محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامادەبوون، پەرەپێدانی پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەرێم و بەتایبەت یەکێتی و کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لێکرایەوە و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، پاراستنی ئاسایش و هەماهەنگیی کەلتووری گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ستایشی رۆڵی سەرۆک مام جەلالی کرد لە بونیادنانی عیراقی نوێ و پاراستنی تەبایی و پێکەوەژیان لەنێوان نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکاندا. وتیشی، یاد و یادەوەریی سەرۆک مام جەلال هەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە و ئێستاش یەکێتی بەهەمان رۆحییەتەوە درێژە بەو سیاسەتە تەندروستە دەدات، کە بێگومان هێزێکی کاریگەرە و رۆڵێکی گرنگی هەیە لە سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە عیراقدا.

لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە کرد و رایگەیاند، هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەکاندا بەردەوامە، هیوادارم هەموومان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکاندا هەنگاوبنێین و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە کاری لەپێشینەمان بێت.

لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەکێتی و پەیوەندییەکانی حزبەکە لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ سەرۆک بافڵ وتی، یەکێتی بە ئیرادەیەکی بەهێز و سەربەخۆوە درێژە بە هەمان سیاسەتی هاوسەنگ و حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدات و دەمانەوێت خزمەتی گەلی خۆمان بکەین. بڕواشمان وایە دەتوانین لەگەڵ دۆستەکانمان هەماهەنگیی تەواومان هەبێت و پێکەوە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکاندا هەنگاوبنێین، پەیوەندییەکانیشمان لەگەڵ شیعە و کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر لەو چوارچێوەیەدایە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket