نه‌وه‌ی نوێ پارێزبه‌ندی په‌رله‌مان بۆ شاردنه‌وه‌ی براكه‌ی شاسوار به‌كارده‌هێنێت
کوردستان 02:23 PM - 2023-08-17کارە نایاساییەکانی شاسواری سەرۆکی نەوەی نوێ
سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ "داڵده‌ی نزاری برای ده‌دات" كه له‌لایه‌ن پۆلیسی عیراقیه‌وه داواكراوه و ده‌ستگیر نه‌كراوه، به‌و پێیه‌ی سروه‌ی خوشكی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتاری هه‌یه و هێزه‌كانی ناوخۆ ناتوانن بچنه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی.
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، كاره بازرگانی و شه‌خسییه‌كانی له به‌رگی سیاسی و جوڵانهوهكهیدا ده‌كات، به‌جۆرێك ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی بۆ ئه‌و ئه‌ركانه راسپاردووه و گه‌یشتۆته ساخته‌كاری و ئاشكراده‌بێت، برایه‌كی داواكراوه به ساخته‌كاری ره‌سیدی چه‌ك و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له دادگایه‌كی به‌غدا بۆ ده‌رچووه و سروه‌ی خوشكیشی حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانی بۆ داڵده‌دانی براكه‌ی به‌كارده‌هێنێت.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی كه وێنه‌یه‌كی بۆ PUKMEDIA نێردراوه، نزار عه‌بدولواحید قادر برای شاسواری سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵێنه‌وه‌ی كه‌راده له به‌غدا ( داواكراوه) به فه‌رمانی ژماره 7801 و تۆمه‌تباره به به‌كارهێنانی چه‌كی بانكی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ره‌سیدێكی بانكی هه‌بێت، كه ئه‌وه‌ش ساخته‌كردنه له بانك.
له نوسراوه ره‌سمییه‌كه‌ی دادگای كه‌راده‌ی به‌غدا دا هاتووه:" نزار عه‌بدولواحید جۆری تاوان و ئه‌و مادده یاساییه‌ی بریتییه له دروستكردنی چه‌ك به‌بێ ره‌سیدی بانكی و به‌گوێره‌ی ماده‌ی 459/ا سزادان داواكراوه".
تائێستا براكه‌ی شاسوار ده‌ستگیرنه‌كراوه
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ له‌رێی نزاری برایه‌وه سه‌رقاڵی بازرگانیی و سپی كردنه‌وه‌ی چه‌كی بێ ره‌سیدی بانكه له‌به‌غدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه، به‌ڵام تائێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه و به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی (1 نیوز) نزار له ماڵی سروه‌ی خوشكی داڵده‌دراوه و هێزه‌كانی پۆلیسیش ناتوانن بچنه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، چونكه سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له به‌غدا پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانی هه‌یه و سروه‌ش ئه‌وه بۆ پارستنی و شاردنه‌وه‌ی براكه‌ی به‌كار ده‌هێنێت.
سۆزان مه‌نسوور جێگری یه‌كه‌می لیژنه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" نزاری برای شاسوار عه‌بدولواحید چه‌ندین كاری نایاسایی له‌به‌غدا به‌ناوی كاری بازرگانیه‌وه كردووه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هه‌یه".
"براكه‌ی شاسوار تائێستا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیرنه‌كراوه، له‌كاتێكدا هه‌وڵی به‌كارهێنانی چه‌كی بێ ره‌سیدی داوه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه"، سۆزان مه‌نسوور وایوت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه براكه‌ی سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ به‌ناوی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه‌وه له به‌غدا پاره‌ی له‌ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك وه‌رگرتووه، له‌كاتێكدا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون هه‌یه له هه‌مانكاتدا به‌دوو كه‌س فرۆشراوه و كه‌سێكی دیكه لهیهكهكهدا نیشته‌جێیه، جێگری یه‌كه‌می لیژنه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانیش له‌په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت: "ته‌واوی ئه‌و دوو پرۆژه‌یه‌ی براكه‌ی شاسوار له‌به‌غدا نایاساین و له‌لایه‌ن سروه عهبدولواحیدیشهوه هه‌ڕه‌شه له لیژنه‌كه‌مان كراوه".
براكه‌ی شاسوار به چ مادده‌یه‌ك فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه ؟
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی كه یاسا دیاری كردووه پێویسته براكه‌ی سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی بێ ره‌سید ده‌ستگیربكرێت، یان غه‌رامه بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕگه‌یه‌ك له‌و بڕیاره یاساییانه به‌سه‌ریا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
پسپۆرێكی یاسایی له باره‌ی مادده‌ی 459/ 1ی سزادانی عیراقی به PUKMEDIA راگه‌یاند:" ئه‌و مادده‌یه تایبه‌ته به به‌كارهێنانی ره‌سیدی بانك، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك لهبانكدا هه‌بوبێت، بۆیه به‌پێی یاسا ئه‌وه‌ش تاوانه و بڕگه‌ی (1) مادده‌كه‌ی بۆ دیاریكرداوه كه به‌كارهێنانه‌كه (زانراوه و به‌مه‌به‌ست بووه) و یاسا وه‌ك نیه‌تی خراپ به‌كارهێنان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات".
"مادده‌ی یاساییهكهش ده‌یسه‌لمێنێت كه ناوبراو پاره‌ی له بانكدا نه‌بووه، به‌ڵام چه‌كی هه‌بووه، كه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه و تاوانی داراییه و له كاروباری بازرگانی و دارایی به‌كاردێت" پسپۆڕه یاساییه‌كه وایوت.
به‌پێی مادده یاساییه‌كه هه‌ر كه‌سێك به‌و مادده‌یه داوا بكرێت و تۆمه‌تباربێت، سزاكه‌ی ده‌ستگیركردن ( حه‌بس) و سزای ماددییه یان یه‌كێك له‌و دوو سزایه.
پێشتریش شاسوار له‌به‌رده‌م ته‌ڵاڵ ئیحراج بوو
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵی رۆژنامه‌نووس له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی Utv له دیدارێكدا به شاسوار عهبدولواحیدی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت:"جگه له خۆت و سروه‌ی خوشكت و نزاری برات كه كاری ئابووری و بازرگانی بۆ حزبه‌كه‌ت ده‌كات، كه‌سی تر له‌حزبه‌كه‌ت هیچ نییه"، به‌ڵام بۆ پرسیاره‌كه‌ی ته‌ڵاڵ ، شاسوار كه‌وته مه‌وقیفه‌وه و بێوه‌ڵام و ئیحراج بوو.
ماڵپەڕێکی عیراقی: نەوەی نوێ بەدوای پۆست و پارەوەیە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
04:20 PM - 2024-05-07
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 -
سه‌عدی پیره: یۆنامی رۆڵی هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا
ی ن ک 03:07 PM - 2024-05-07 -
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
کوردستان 11:59 AM - 2024-05-07 -
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
کوردستان 10:38 AM - 2024-05-07