riklam

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ئیسپانیا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت

جیهان 03:15 PM - 2023-08-15
دارەوان حامید و سەفین دزەیی و دابان شەدەڵە PUKMEDIA

دارەوان حامید و سەفین دزەیی و دابان شەدەڵە

سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی دامه‌زراندنی وه‌ك نوێنه‌ری نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ئیسپانیا راده‌ستی داره‌وان حامید غه‌فار كرد.

له‌ رێوڕ‌ه‌سمه‌كه‌دا كه‌ دابان شه‌ده‌ڵه‌ جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ ئاماده‌بوو،  به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ رایگه‌یاند: "له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆڕ‌انكاریانه‌ی بۆ زیاتر پێشخستنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت، ئه‌مڕ‌ۆ داره‌وان حامید ئه‌ركی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی له‌ ئیسپانیا پێسپێردرا.

هه‌ر له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ نوێنه‌ری نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ئیسپانیا كردو هیوای خواست له‌ئه‌ركه‌كه‌ی له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان سه‌ركه‌وتووبێت، هاوكات پشتگیری ته‌واوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خسته‌ڕ‌وو بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی له‌وڵاتی ئیسپانیا.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ 14 وڵاتی جیهان نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه‌، ماوه‌یه‌كی زۆربوو به‌هۆی ده‌ستبه‌كاربوونی دابان شه‌ده‌ڵه‌ وه‌ك جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ ئه‌و پۆسته‌ به‌ به‌تاڵی مابووه‌وه‌.

 

دارەوان حامید غەفار، ناسراو بە دارەوان حاجی حامید، لە ٢ ی ٧ ی ١٩٩٠ لە ناحیەی بیارەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە دایک بووە.
دوای خوێندنی دبلۆم بۆ خوێندنی بە کالۆریس و ماستەر و دکتۆرا ڕووی کردوەتە وڵاتی فەرەنسا، پاش تەواو کردنی خوێندنی بەکالۆریس و ماستەر لە بواری راگەیاندن لە فەرەنسا، ئێستا خوێندکاری دکتۆرایە لە زانستی سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، دارەوان ساڵێک لە وڵاتی فەرەنسا مامۆستای وانە بێژبووە لە قوتابخانەی (بێلکۆم) لە شاری لیۆن.

 

لە ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٢ کەسی یەکەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی ناوەندی فەرەنسا بووە لەو وڵاتە، سەرۆکی دامەزراوەی (سەنتەری فەرەنسی کورد)و نوێنەری دەرەوەی سەندیاکی ڕۆژنامەنوسان بووە، هەمیشە لە کۆنگرە و کۆنفرانسەکان دەنگی کوردی گەیاندوەتە ناوەندەکانی بڕیار، چەندین خولی لە بواری دیپلۆماسی لە پەیمانگەی فۆرما یەک لە پاریس و جنێف بینیوە و ئەزمونی زیاتر لە ١٢ ساڵی کاری دیپلۆماسی هەیە.
ئەمڕۆ وەک نوێنەری نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیسپانیا دەست بەکاربوو.
PUKMEDIA

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket