riklam

ئەندامێک: رێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا مووچەو بوودجەی دواخستووە

کوردستان 10:50 AM - 2023-07-27
دراوی عیراقی PUKMEDIA

دراوی عیراقی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و بوودجەی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە رێکنەکەوتنی هەولێر و بەغداوە هەبووە لەسەر رێکارەکانی یاسای بوودجە، ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق-یش رایدەگەیەنێت:"حکومەتی عیراق جدییە لە تەواوکردنی رێکارەکانی بودجە".

د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" پێشتر حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق لەسەر پرسی بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان رێککەوتوون لەیاسای بوودجەدا جیگیرکراوە، سەردانی وەفدی هەرێمیش بۆ بەغدا تەنها لەپێناو رێککەوتن لەسەر رێکارەکانی یاسای بودجە بووە، نەک رێککەوتنی گشتی هەرێم و بەغدا".

"حکومەتی عیراق هەنگاوی جدی ناوە بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی بوودجە، لەناویاندا پرسی بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم، نەناردنی بڕێک پارەش بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عیراقەوە پەیوەندی بە رێکنەکەوتنی هەرێم و بەغداوە هەبووە لەسەر رێکارەکان"، د.نەرمین مەعروف وایوت.

دوای زیاتر لە دوو مانگ لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گفتوگۆی وردیان لەسەر بڕگە بە بڕگەی پرۆژە یاسای بوودجە کرد و دواتر گفتوگۆی نوێنەرانی عیراق لەسەر پرۆژەكە لە ٧-٦-٢٠٢٣ەوە دەستیپێكرد و دوای 5 رۆژ دانیشتی پەرلەمان، پرۆژە یاسای بودجە بۆ هەر سێ ساڵی 2023، 2024، 2025 پەسندكرا و عیراق گەورەترین پڕۆژەیاسای بودجەی تێپەڕاند كە لە 134.5 ترلیۆن دینار پێكهاتووە و پشكی هەرێمی كوردستانیش تێیدا 12.67% ە، كە ساڵانە دەگاتە 20 ترلیۆن دینار و مانگانە 1.6 ترلیۆن دینار دەكات.

دوای پەسندکردنی، پرۆژە یاساکە رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمارکرا و د.لەتیف رەشید سەرۆككۆمار ئیمزای کرد ئاڕاستەی رۆژنامەی وەقائعی کرد بۆ بڵاوکردنەوە، پاشان رۆژی ٢٦-٦-٢٠٢٣ یاسای بودجەی عیراق بەرەسمی لەرۆژنامەی وەقائعی عیراق بڵاوکرایەوە.

بەپێی یاساکە بودجە لە ١-١-٢٠٢٣ ەوە کاریپێدەکرێت، بەڵام پشکی هەرێم لە یاسای بودجە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ لە بودجە جێگیرکراوە، کەهاوکاتە لەگەڵ راگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket