riklam

په‌رله‌مانتارێك: كابینه‌ی نۆ نزیكه‌ی 10 ترلیۆن دینار قه‌رزاری مووچه‌خۆرانه‌

کوردستان 05:18 PM - 2023-07-25
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی پەڕەی تایبەتی سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی لە فەیسبوک

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی

به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی ئه‌ندامێکی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، كابینه‌ی نۆ، نزیكه‌ی 10 ترلیۆن دینار قه‌رزاری مووچه‌خۆرانی هه‌رێمه‌و نه‌یتوانیوه‌ هه‌موو مانگێك مووچه‌ بۆ مووچه‌خۆران دابین بكات، ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ پێشه‌وا هه‌ورامی رایگه‌یاندبوو: "له‌م كابینه‌یه‌دا هه‌موو مانگێك مووچه‌ دابه‌شكراوه‌".

سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "به‌درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌م كابینه‌یه‌، 7 مووچه‌ی ته‌واو نه‌دراوه‌، هه‌روه‌ها مووچه‌ی مانگه‌كانی 6 و 7ی ئه‌مساڵیش دابه‌شنه‌كراوه‌، كه‌ تێكڕ‌ا ده‌كاته‌ هه‌شت ترلیۆن و سه‌د ملیار دینار".

"به‌گشتی له‌ماوه‌ی ئه‌م كابینه‌یه‌دا، 10 مووچه‌ به‌ لێبڕ‌ینه‌وه‌ دراوه‌،  9 مووچه‌ش به‌ لێبڕ‌ینی له‌ سه‌دا (٪٢١) دراوه‌، هه‌روه‌ها یه‌ك مووچه‌ش به‌لێبڕ‌ینی له‌ سه‌دا (٪١٨) دراوه‌، كه‌ تێكڕ‌ای ئه‌و پارانه‌ی مووچه‌خۆران لای حكومه‌ت هه‌یانه‌، ده‌كاته‌ یه‌ك ترلیۆن و هه‌شت سه‌د و شه‌ست و پێنج ملیار دینار"، سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی وایوت.

ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت: "كۆی گشتی قه‌رزی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌ ئه‌ستۆی كابینه‌ی نۆیه‌م دایه‌، بریتیه‌ له ‌(٩،٩٦٥،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ ترلیۆن و نۆسه‌د و شه‌ست و پێنج ملیار دینار.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پێشتر پێشه‌وا هه‌ورامی وته‌بێژی كابینه‌ی نۆ رایگه‌یاندبوو:"حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو مانگێك مووچه‌ی ته‌واوه‌تی مووچه‌خۆرانی دابینكردووه‌".
PUKMEDIA

ئینفۆگرافیک: قەرزی مووچەخۆران لای کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket