riklam

کەمپێک لە مەخموور خۆپیشاندان دژی هێزە عیراقییەکان دەکات

کوردستان 11:27 AM - 2023-05-20
 کەمپێک لە مەخموور خۆپیشاندان دژی هیزە عیراقییەکان دەکات PUKMEDIA

کەمپێک لە مەخموور خۆپیشاندان دژی هیزە عیراقییەکان دەکات

دانیشتوانی كه‌مپێكی په‌كه‌كه‌ له‌مه‌خموور ناڕه‌زایی دژی هێزه‌ عیراقییه‌كان ده‌رده‌بڕ‌ن و داوا ده‌كه‌ن ناوچه‌كه‌ جێبهێڵن.

غازی فه‌یسه‌ڵ لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی مه‌خمووری یه‌كێتی به‌ سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕ‌ۆ شه‌ممه‌ 20-5-2023 دانیشتوانی كه‌مپێك له‌مه‌خموور به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕ‌ینی ناڕ‌ه‌زایی خۆپیشاندانیان دژی هێزه‌ عیراقییه‌كان ئه‌نجامداو وه‌ستانه‌وه‌".

" دانیشتوانی كه‌مپه‌كه‌ ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ به‌بیانوی جیا جیا له‌نزیكیان بازگه‌ دروستبكرێت و داوایان له‌هێزه‌ عیراقییه‌كان كرد ناوچه‌كه‌ جێبهێڵن" غازی فه‌یسه‌ڵ وایوت.

هێزێكی عیراقی كه‌ به‌ وته‌ی خۆیان به‌مه‌به‌ستی دانانی چه‌ند بازگه‌یه‌ك بۆ پاراستنیان له‌چوارده‌وری كه‌مپی په‌كه‌كه‌ له‌مه‌خموور هاتبوون، به‌ڵام دانیشتوانی كه‌مپه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕ‌ینی ناڕ‌ه‌زایی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو دژیان وه‌ستانه‌وه‌.

 

PUKMEDIA

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket