riklam

سەرکۆ ئازاد: شەفافییەت بگوازرێتەوە بۆ پارێزگای هەولێر و دهۆک

کوردستان 04:19 PM - 2022-12-23
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

پڕۆژەی شەفافییەت بۆ داهاتە نانەوتییەکان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین راگەیەندرا.

رۆژی 15-12-2022، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی قوباد تاڵه‌بانی بوو به‌خاوه‌نی پرۆژه‌ی شه‌فافییه‌ت بۆ داهاتە نانەوتییەکان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین.

شەفافییەت چاودێرە

لەوبارەوە سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "شەفافییەت پڕۆژەیەکی زۆر باشە بەتایبەتی لە ئاستی پاریزگای سلێمانی دا، پڕۆژەیەکە کە زۆر گرنگە بۆ هاووڵاتیان و پەرلەمانتاران کە بتوانن بەباشی چاودێری هەموو ئەو داهاتە نانەوتییانەی کە دێتە پاریزگای سلیمانی بکەن، بەتایبەتی لە گومرک و خاڵە سنوورییەکان و لە بابەتی رسومات و باج دا، کە هەموو داهاتەکان لە سایتێکدا خراوەتە بەردەستمان".

ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان وتیشی: "ئەمە هەنگاوێکی گرنگە، گرنگییەکەشی لەوەدایە ئەمە بە دامەزراوەیی دەکرێت و ئەم شەفافییەتە لە پارێزگای سلێمانی-یەوە دەستی پێکردووە و دەستپێشخەرییەکی گرنگە بۆ ئیدارەی سلیمانی و بۆ کاک قوباد و تیمەکەی کە گۆڕانکارییەکی ریشەییان کردووە لەوەی کە هەموو هاووڵاتییەکی ئاسایی بتوانێت هەموو رۆژێک سەیری بکات کە داهات چەندە و چەندی هاتووەتە ناو خەزێنەی وەزارەتی دارایی".

شەفافییەت دەرخەری راستییەکانە

ئاماژە بەوەش دەدات: "ئەمە وەڵامدەرەوەی ئەوەیە کە داهاتی سلێمانی شەفافە و ئەوەی کە دەوترا داهاتی سلێمانی ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت و حکومەت ئاگاداری داهاتەکانی نییە، پرۆژەی شەفافییەت هەموو ئەم پڕوپاگەندانە بە درۆ دەخاتەوە، هەروەها ئێستا هەموو هاووڵاتییەک ئاگاداری داهاتی سلێمانییە".

شەفافییەت بگوازرێتەوە بۆ پارێزگای هەولێر و دهۆک

دەشڵێت: هیوادارم ئەم پڕۆسەیە لە پارێزگای سلێمانییەوە بگوازرێتەوە بۆ پارێزگای هەولێر و دهۆک، ئەمە گەڕانەوەی شەفافییەت و متمانەیە لە نێوان هاووڵاتی و دامەزراوەکانی حکومەت دا، ئەگەر ئەمە نەکرێت گومانێکی گەورە دەخرێتە سەر ئەو داهاتەی لە پارێزگای هەولێر و دهۆک هەیە، لە بابەتی خاڵە سنوورییەکانیش پێویستە داتاکان بخرێتە بەردەم هاووڵاتییان چونکە خەڵکی هەولیر و دهۆکیش مافی خۆیانە وەکو سلێمانی ئاگاداری داهات بن، ئەگەر سەرۆکی حکومەت نیەتی هەبێت، دەتوانێت سود لەم پڕۆژەی سلێمانی وەربگرێت".

رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی قوباد تاڵه‌بانی بوو به‌خاوه‌نی پرۆژه‌ی شه‌فافییه‌ت له‌ داهات و خه‌رجی.
ئێستا رۆژانه‌ ده‌توانیت سه‌رجه‌م داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕ‌‌ین له‌سایتی شه‌فافییه‌ته‌وه ‌www.shafafiat.com ، بزانیت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket