riklam

فه‌رمانده‌یه‌ك: مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی شه‌نگال هه‌رماوه‌

کوردستان 06:06 PM - 2022-08-03

له‌ساڵیادی جینۆسایدی خه‌ڵكی شه‌نگال و قه‌تلوعامكردنی كوردانی ئێزیدی له‌3/8/2014 و رۆژانی دواتر، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ مانه‌وه‌ی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆرستی  دووپاتده‌كاته‌وه‌و هۆشداری له‌بوونی پاشماوه‌كانی داعش له‌ چیای قه‌ره‌چوخ و دووباره‌ بوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی جینۆسایدی شه‌نگال ده‌دات.

غازی فه‌یسه‌ڵ فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ خۆبه‌خشه‌كانی سنوری قه‌زای مه‌خموور به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌شێكی زۆری ئه‌و تیرۆرستانه‌ی جینۆسایدی شه‌نگالیان ئه‌نجامدا، ماوه‌ی شه‌ش ساڵه‌ له‌چیای قه‌ره‌چوغ داڵده‌ دراون و چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌ت ده‌كه‌ن بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و دووباره‌كردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی هاوشێوه‌ی شه‌نگال.

 وتیشی: هێرشه‌كانی تیرۆرستان بۆسه‌ر چه‌ند گوندێكی نزیك قه‌زای مه‌خموورو ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له‌ماوه‌ی رابردوو، ده‌ریده‌خات كه‌ تیرۆرستان هه‌میشه‌ تێنوی خوێنن و هێشتا مه‌ترسین له‌سنوره‌كانمان.

ئه‌وفه‌رمانده‌ییه‌ی پێشمه‌رگه‌ راشیده‌گه‌نێت: بارودۆخی سیاسی و ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان هاوكاری تیرۆرستان ده‌بێت، بۆ دووباره‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی توندوتیژی و نانه‌وه‌ی پشێوی و نائارامی له‌ناوچه‌ جیاجیاكان.

ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌: یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی شه‌نگال ته‌نیا په‌یام و وتار خوێندنه‌وه‌ نه‌بێت، به‌ڵكو بۆ یه‌كخستنی تواناكان بێت، له‌پێناو پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان و دوورخستنه‌وه‌و نه‌هێشتنی مه‌ترسی تیرۆرستانی داعش.

PUKmedia  ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket